ناونیشانی کارکردن: به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی چاودێری كه‌م ئه‌ندامان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢١ / ٢ / ٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV : ٢٥ / ٢ / ٢٠٢٢
مەبەست: سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی كه‌م ئه‌ندامان به‌رپرسه له هه‌موو كاره‌كانی پڕۆژه‌ی چاودێری كه‌م ئه‌ندامان.
أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:
- • ناردنی ڕاپۆرتی مانگانه بۆ بەڕیوەبەری راستەوخۆی.
- • دانان و ڕێكخستنی پلانی ساڵانه‌ی پڕۆژه به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ نوسینگه‌ی پارێزگاكان.
- • بڕیارده‌دا له سه‌ر پلانی جێ به‌جێكردنی چالاكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دوای پێشكه‌شكردنی له لایه‌ن نوسینگه‌ی پارێزگاكان.
- • چاودێریكردنی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و كۆگاكان و كه‌ل و په‌لی تایبه‌ت به پڕۆژه.
- • هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كان و دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كان.
- • سه‌ردانیكردنی مه‌یدانی بۆ شوێنی چالاكی و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسی به‌ش.
- • ئاماده‌كردن ڕاهێنان و خول بۆ كارمه‌ندانی پڕۆژه و كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی پارێزگاكان.
- • خه‌رجكردنی پسوله‌ی په‌سه‌ندكراو و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی دارایی پڕۆژه.
- • ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ( هه‌فتانه، مانگانه و ساڵانه) و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسی به‌ش.
- • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییه‌كی دیکە کە بەڕێوه‌بەره‌كه‌ی پێی بسپێرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- • بۆ کارمەندانی ناوەخۆی دەزگا پێویستە هەڵگری بڕوانامەی راهێنانی تایبەتمەندی LDS بێت.
- • بۆ کاندیدانی دەرەکی پێویستە باکگراوندی تەندروستی هەبێت(دەرچووی پەیمانگا یاخود کۆلێژە پزیشکییەکان بن).
- • ئەزموونی له ساڵێک كەمتر نەبێت له كاركردن لە بواری پەیوەندیدار.
- • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
- • توانای شیکردنەوە و بڕیاردان.
- • پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.
- • زمانی كوردی، عربی و ئینگلیزی به ئاستی (زۆر باش)، خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.