بە ئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە رۆڵی گەنجان لە دروستكردنی پەیوەندییەكی بەهێزی پێكەوەژیان و ئاشتەوایی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) بەهاوبەشی لەگەڵ (ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لە عێراق) و (رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت) بۆ ماوەی یەك رۆژ پەنەلێكی هاوبەش لەبارەی (رۆڵی گەنج لە پێكەوەژیان و ئاشتەوایی) لە رێككەوتی 21/2/2022 لە شاری هەولێر بەڕێوە دەبەن. هاوكات لەلایەن بەڕێزان (د. عادل باخەوان) بەرپرسی سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لە عێراق و (بەختیار ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و (ئیبراهیم سەمین) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەلایەن بەڕێوەبەری پانێل (ستاڤ ئاسۆ) بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت:
پێم گرینگە CDO و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم هەنگاوانەی ناوە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتی بە پشتیوانی و بە هاوبەشی
لەسەرەتادا بەڕێز (بەختیار ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: ئەم پرۆژەیە هاتۆتە بوون بەهاوبەشی لەنێوان ئەم رێكخراوانە، چونکە هەمCDO هەم هەموو رێکخراوەکانی تر هەوڵیان داوە بۆ دیاریکردنی هۆشیاریی و ژیانی ئاشتەوایی کە ئەمەش بەشێکە لە کۆمەڵی مەدەنی و ئاشتیانە و کارکردن،CDO زیاتر کاری لەسەر دوو بوار کردووە هۆشیاری و بنیاتنانی توانایی، واتە زیادکردنی هۆشیاری بۆ عامی خەڵک و بنیاتنانی تواناش بۆ دەزگاکانی حکومەت. CDO و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوەی لە عێراق میثۆدێکی تازەمان داهێناوە کە لەسەر ئاستی عێراق و کە هەموو گەنجەکان کۆ دەکەینەوە لەدوایداCDO و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لە عێراق بڕیارمانداوە ئێمە لێرە نەوەستین و بتوانین زیاتر کاریان لەسەر بکەین زیاتر بتوانین لە ناوچەکانی خۆیان بە ئاشتی بژین.

بەرپرسی سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لە عێراق:
دەبێت لە بەسراوە هەتا وەکو زاخۆ بەشداری لە پرۆژەکە بکەن و یەکسانی رەگەزیش دیاری بکرێت
پاشان بەڕێز (د. عادل باخەوان) بەرپرسی سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لە عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: پێویستە ئەم پرۆژەیە بەشێکیان شیعە و بەشێکیان سووننە و بەشێکیان تورکمان و بەشێکیان مەسیحی بێت، هەموویان لایەنی سیاسی نەبێت و هەمووشیان هەژار نەبێت و ئاستی کۆمەڵایەتییان مامناوەند بێت و هەموویان شەهادەی بەکالۆریۆس و ماستەریان نەبێت، بەڵکو دیبلۆمیشی تێدا بێت و هەموویان خەڵکی فیرعەونیەکان نەبن و خەڵکی هەژاریش تێدابێت، هەتا بکرێت خەڵکی واقیعی دەبن نەک خەڵکانێک لە وڵاتانی تر تەواویان کردیە و ژیاون یان لە قوتابخانە ناحکومیەکان تەواویان کردیە، هەتا بتوانین وەرگێڕانی راستەوخۆ دادەنێین هەتاوەکو هەموویان بەزمانی خۆیان بتوانن قسەبکەن، دەبێت لە بەسراوە هەتا وەکو زاخۆ بەشداری لە پرۆژەکە بکەن و یەکسانی رەگەزیش دیاری بکرێت و ئیشیCDO و دەزگای خێرخوازیی بارزانی یە کە دونیاکە بگۆڕن و ئێمە لەو خاڵەدا یەکتری تەواو دەکەین.

جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی:
ئێمە دەبێت توانا و هێزی گەنج ببینن بەچ شێوازێك کار بکات کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت
دواتر بەڕێز (ئیبراهیم سەمین) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتەی خۆی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوەدا: عێراق بە گشتی وڵاتێکی فرە کەلتوورە و ئەمەش ئاشکرایە کە شیعە و سووننە و چەند نەتەوەی تر هەیە، چۆن بکرێت ئەم ئایینە و مەزهەبە و نەتەوە جیاوازانە بەیەکەوە بگونجێنین چۆن ئەو راستییەی ئێمە تێیداین وابکەین گەنج ژیانێکی باشتر بژین، بەجدی دەکرێ ئیشی زیاتر لەسەر تواناكانی گەنجان بکرێت. ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2005 کە دامەزراین تا ئەمڕۆ تەمەننامان کردووە بتوانین لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و لە بواری پێکەوەژیان کاری زیاتر بکەین. ئێمە رێکخراوێکی کوردستانین لە ئاستی هەموو عێراق ناوبانگمان هەیە، بەڵام دەزگایەکی خۆرسکی کوردستانین، خەڵکی کوردستان بەهۆی ئەو هەموو نەهامەتییەوە چاوی لەوەبووە رێکخراوێکی هەبێت و لە ساتەوەختە ناخۆش و كارەساتبارەكاندا هاوكاری پێشكەش بكات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بیردەکاتەوە چۆن بتوانێت پەیامی مرۆڤدۆستانەو پێکەوەژیانی بگەیەنێت بە جیهان، ئەم پەیامە لەوە سەرچاوە دەگرێ کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ناوی لە (بارزانی)یەوە وەرگرتووە، کە (بارزانیی نەمر) لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا بڕوایەکی پتەوی بە پێکەوەژیان هەبووە و بەردەوام تێكەڵی نەتەوە و ئایین و ئایینزكان بووە. ئێمە هەوڵمان داوە ئیش لەسەر ئەوە بكەین کە ئەم پەیامە جوانەی (بارزانیی نەمر) بگەیەنینە كۆمەڵگا و تەواوی مرۆڤایەتی.
لە ساڵانی رابردوو کە لە عێراق ئەو هەموو شەڕ و ئاژاوەیەی روویدا بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەرمان هەبوو، ئەمەش جۆرێک لە تێکەڵبوون روویدا کە ئەمە وایکرد کلتووری جیاوازتر بێتە ناو کۆمەڵگای کوردستان، وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی زوو بیرمان لەوە کردەوە کە ئەو ئاوارە و پەنابەرانە چۆن تێکەڵی کلتوری کوردیان بکەین و چۆن بتوانین لەگەڵ یەکتری قسە بکەن و لێبووردەبن، چۆن سیاسەتی زمانیان بەرامبەر بە یەکتری رێک بخەن، بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە بپارێزن و بەهاکانی خۆیان لەدەست نەدەن، هەستاین بە کردنەوەی سەنتەری کەلتووری لە هەموو کەمپەکان کە تێدا بتوانن چۆن بەهرە و بەهاکانی خۆیان بدۆزنەوەو پەرەی پێ بدەن. ئێمە دەبێت هێزی گەنج و توانای گەنج کە ببێتە فشارێک لەسەر کۆمەڵگا لەسەر سیاسەت ئەو تەوژمانەی کە کۆمەڵگە وا دەکات نەهێڵێت بەیەکەوە بژین، ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی جوانە و سەرەتاییەکە کە باس لە گەنج دەکات ئێمە دەبێت توانا و هێزی گەنج ببینن بەچ شێوازێك کار بکات کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت، پرۆژەیەکە کە ئایندەیەکی باشتر بنیات دەنرێت و پێویستی بە هاوکاری هەموو لایەکیشە.
دواتر لە لایەن میوانانی ئامادەبوو، كۆمەڵێك پرسیار ئاڕاستەی هەر سێ پانەلێستەكان كران و سەرجەمیان وەڵامدرانەوە.




