رێككەوتی 22/2/2022 لە شاری هەولێر و لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، یاداشتتی لێکتێگەیشتن، لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کە بەڕێز (پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی) سەرۆکی زانکۆ نوێنەرایەتی دەکات و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە بەڕێز (موسی احمد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نوێنەرایەتی دەکات واژۆکرا، ئەم یاداشتە هەماهەنگی هاوبەش لە بوارەکانی: خوێندن، ڕاوێژکاری، ڕاهێنان، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و گۆڕینەوەی ئەزموون لەخۆ دەگرێت، بۆ ماوەی (5) پێنج ساڵە، بەگوێرەی خواستی هەردوولاوەیە دەکرێت یاداشتەکە نوێ بکرێتەوە. ئەم یاداشتنامەیە لەسەر بنەمای خواستی هەردوو لایەن و بۆچوونەکانیان رێکخراوە، بە مەبەستی داڕشتنی شێوازێک بۆ تەواوکردنی کاروباری خێرخوازی، وه بەدیهێنانی چەمکی هاوکاری و کاری هاوبەش لەنێوان زانکۆ و ئەو کۆمەڵە هەرەوەزیانەی لە بواری خزمەتگوزاری کۆمەڵگە کاردەکەن، لەڕوانگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری مرۆیی و خێرخوازی بەئامانجی بەرەوپێشبردنی چۆنیەتی ئەم خزمەتگوزاریانە بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.
ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە بۆ بنیاتنانی تەواوکاری ستراتیژی لە بوارەکانی کاری مرۆیی، خۆبەخشی، چالاکی و کارگوزارییەکان ئەنجام دراوە، هەروەها رێکخستن و هەماهەنگی هاوبەش لەخۆدەگرێت لە بواری ڕاوێژکاری و ڕاهێنان وهاوکاری لە بواری توێژینەوەی کۆمەڵایەتی، کە هەرلایەنێک لە دیراسەکردنی دیاردە مەیدانیەکان بەکاریدەهێنێت لەپێناوی بەدیهێنانی هاوکاری بەرهەمدار بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەهرە دیار و شایستەکان لەڕێگەی گۆڕینەوەی ئەزموون لە بوارەکانی هاوکاری هاوبەش. هەردوو لایەن لەسەر ئەم یاداشنامەی لێکتێگەیشتنە رێككەوتن.
لەو مەراسیمەدا لەلایەن (د.كاوە شێروانی) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتار پێشكەشكرا و ئاماژە بە رۆڵ و گرنگی ئەم لێكتێگەیشتنە كرا لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و گۆڕینەوەی ئەزموونی كاركردنی هەردوولا بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری مرۆیی لە هەرێمی كوردستاندا. دواتر لەنێوان هەردوولا لێكتێگەیشتنەكە واژووكرا و چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
رێككەوتنی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر واژووكرا
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »