هەلی کار – کارمەندی راگەیاندن

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی راگەیاندن
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن-هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٧
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٥/٤/٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٩/٤/٢٠٢٢

 

أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  •  ● بەشداریكردن و سەرپەرشتیكردنی سەرجەم چالاكییە میدیاییەكانی تایبەت بە دەزگا. 
  •  ● سەرپەرشتیكردنی ئامادەكاری كۆڕ و كۆبوونەوە و كۆنفرانسەكان.
  •  ●سەرپەرشتیكردنی ئامادەكردنی پرۆگڕام و بابەتە میدیاییەكان لە (دیزاین، نووسین و داڕشتن، وێنەگرتن، مۆنتاژ) و سەرجەم ئامێرە و پێداویستییەكان و پابەندبوون بە وردبوون لە وادە دیاریكراوەكان.
  •  ● سەرپەرشتیكردنی پەرەپێدان و نوێكردنەوەی وێبسایتی فەرمی دەزگا.
  •  ●هەماهەنگیكردن لەگەڵ كۆگا بۆ دابینكردنی پێداویستی چالاكییەكان و رووماڵی میدیایی.
  •  ●سەرپەرشتیكردنی رێكخستنی هۆڵ و پێشانگاكان لە بارەگای دەزگا و دەرەوە و  ئامادەكردنیان بە شێوەی پێویست.
  •  ●سەرپەرشتیكردنی رێكخستنی ئاهەنگ و بۆنە گرنگەكانی دەزگا و پەخشكردنی لە رێگەی راگەیاندن.
  •  ●سەرپەرشتیكردن و ئامادەكردن و كارتی بانگهێشتنامە و پیرۆزبایی و پرسە و بابەتە پەیوەندیدارەكانی دیكە.
  •  ●سەرپەرشتیكردنی دیزاینی نموونەی پێناسەی كارمەندان و پێدانی بە بەشی سەرچاوە مرۆییەكان بۆ چاپكردنیان.
  •  ●بەشداریكردن لە پێشانگای كتێب كە لایەنەكانی دیكە رێكیدەخەن.
  •  ●هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەزگا میدیاییەكان لە بارەی چالاكییەكانی دەزگا.
  •  ●ئامادەكردنی راپۆرتی خولی و بەرزكردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری راستەوخۆ.
  •  ●هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.
 
بڕوانامەی زانستی:
بەکالۆریۆس.
 
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
 
  •  باکگراوندی میدیایی هەبێت(بە تایبەت لە سۆشیال میدیا و کاری دیزاین شارەزایی هەبێت) 
  •  ئەزموونی له دوو سال كەمتر نەبێت له كاركردن لە بواری پەیوەندیدار.
  •  بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش). 
  •  توانای شیکردنەوە و بڕیاردان. 
  •  پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر. 
  •  توانایی له‌سه‌ر چاودێریكردن و رێكخستن
 
زمان:
 زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
 زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
 زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest