دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (بەڵیندەرایەتی گشتی و بیناسازی ) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەر بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
ناوی پڕۆژە : پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی کوێتی 2
ماوەی پڕۆژە : ٤٥ ڕۆژ
شوێنی پڕۆژە : هەولێر
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(29/3/2022 تا 3/4/2022) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(4/4/2022) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- • کۆمپانیا دەبێ لە بواری بیناسازی کاری کردبێت
• تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
• بڕیاری کارگێڕی (امر اداری).