ناونیشانی کارکردن: کارمەندی داتا و زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە)کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن – سەرۆکایەتی دەزگا-هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠دیناری عێراقی
پلە: ٧
ڕەگەز : نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٨-٤-٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠٣-٠٥-٢٠٢٢
/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- • دڵنیابوونەوە لە وردی داتا و زانیارییەكان.
- • نوێكردنەوەی داتا و زانیارییەكان.
- • ئامادەكردنی وێنەی یەدەگی تەواوەتی داتاكان.
- • بەكارهێنانی سیستهمی پاراستنی جیاواز بۆ پارێزگاریكردنی داتا داخلكراوەكان.
- • سڕینەوەی دۆسیە دووبارەكان بۆ دووركەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی داتا و زانیارییەكان.
- • دەستەبەری دابینكردنی رێگەیەكی ئاسان و خێرا بۆ دەستگەیشتن بە داتا و زانیارییەكان و پێگەیشتنیان.
- • ئامادەكردنی و چاپكردنی راپۆرتە خولییەكانی داواكراو بۆ كار.
- • هەمواركردنەوەی داتاكا داخلكراوەكان بە شێوەیەكی رۆژانە، بە گوێرەی نوێكردنەوە بە پێویست و گرنگەكان.
- • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
– بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی یان زانستەکانی کۆمپیوتەر.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
– ئەزموونی له دوو ساڵ كەمتر نەبێت.
– بهكارهێنانی كۆمپیوتهر و پڕۆگرامهكان به ئاستی (زۆر باش).
– شارەزایی هەبێت لە دیزاینکردنی راپۆرتی (مانگانە وساڵانە و هەر راپۆرتێکی تایبەت)
– پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.
– ئاگایی ورد له وردهكاری.
– خێرایی له نووسین لهسهر كیبۆرد.
زمان:
– زمانی كوردی: به ئاستی (نایاب)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
– زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
– زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.