ناونیشانی کارکردن: كارمەندی هاوكاری و بەهاناوەچوون
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
رەگەز: نێر
پلە: ٨
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٠-٥-٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٥-٥-٢٠٢٢
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- • سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەچوونی پڕۆگرام و پڕۆژەكان بە پێی پلان.
- • هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی باش بەڕێوەچوونی چالاكییەكان.
- • بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی خەرجی و كڕینی كەل و پەلی تایبەت بە پڕۆژەكانی بەهاناوەچوون.
- • دۆزینەوە ڕێگای پێویست بۆ گەیشتن بەو كەسانەی كە پێویستیان بە هاوكاریی و یارمەتییە.
- • هەماهەنگییكردن لەگەڵ ئەولایەنانەی كە ئارەزووی پێشكەشكردنی هاوكاری دەكەن.
- • سەرپەرشتیكردنی داتا و زانیاری تایبەت بە پڕۆگرام و پڕۆژەكان و پاراستنی ئەرشیفی پڕۆژەكان.
- • ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
- • هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتیەك كە بەڕێوەبەرەكەی پێی بسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
• بەکالۆریۆس بەلای کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
• ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
• بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).
• کارامەیی سەرکردایەتی و توانای گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
• پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.
زمان:
• زمانی كوردی: به ئاستی (نایاب)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
• زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
• زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.