بە بۆنەی هانی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، دەزگای خێرخوازی بارزانی وەكوو نەریتێكی ساڵانەی لەم مانگەدا چەندین پرۆژەی خێرخوازی رادەگەیەنێت، و لە چوارچێوەی سێكتەری خۆراكی كە بە بنەمای ژیان دادەندرێت، چەندین پرۆژەی راگەیااند ولەمانەش پرۆژەی هاوكاریكردنی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكان لە زانكۆكانی كوردستان.
رێكەوتی 6/4/2022 لە پرێس كۆنفراسێكدا بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەرێز (ئیبراهیم سەمین) جێگری سەرۆكی دەزگا و بەرێز (ئیسماعیل عەبدولعەزیز) ئەندامی دەستەی كارگێری و بەرێز (رێبوار محی الدین) بەرپرسی ئۆفیسی كەركوك، پرۆژەی گەیاندنی هاوكاری بە قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكان راگەیەندرا..
لە سەرەتای كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا بەرێز جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد وتیایدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لە ئامادەبوان كرد: ((بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان، سەرەتا هاتنی رەمەزان لە خۆمان و لە هەموو كوردستانیان پیرۆز دەكەین)). دواتر بەرێزیان باسیان لە پرۆژەكە وگرینگی ئەم پرۆژەیە كرد، ((ئەمرۆ لە چەمچەمال لە زانكۆی چەرمۆ پرۆژەی هاوكاریكردنی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكانی كوردستان رادەگەینین، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە شارنازیەوە دەلێت لە خزمەتی خەڵكی كوردستان داین، لەو رۆژە پیرۆزەدا و لەم مانگە پیرۆزەدا دەزگای خێرخوازی بارزانی لە زانكۆی چەرمۆ كە كەوتۆتە شاری چەمچەمال كە شوێنی قوربانی و ئەنفاله بە پێویستی دەزانێت كە رای بگەیەنێت كە لەم رۆوە تا كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەست كراوە دەبێت لە هاوكاریكردنی ئەو قوتابیانەی كە لە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكانی كوردستان دان بە پێی توانا هەولدەدەین هاوكاری بگەیەنین بە سەرجەم ئەو بەشە ناوخۆییانەی كە هاوكاریان پێنەگەیشتوە لە لایەنەكانی ترەوەوە بە تایبەتی ئەو زانكۆیانەی كە لە دەرەوەی سەنتەری شارەكان دان وەكو زانكۆی گەرمیان وزانكۆی چەرمۆ كە لە خزمەتیان داین وزانكۆی هەلەبجە و سۆران ئەو شوێنانەی كە پێویست بكات..)).
لە درێژەی وتارەكەیدا بەرێزیان جێگری سەرۆكی دەزگا باسی لە رۆلی دەزگای خێرخوازی بارزانی كرد لە هاوكاریكردنی كەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە هاوكاری هەیە، گوتی: ((ئێمە لە دەزگای خێرخوزای بارزانی لە چارچێوەی فەلسەفەی بارزانی نەمر كە دەلێت”شانازیە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت” لێردەدا رایدەگەینین كە لە مانگی رەمەزاندا چەندین پرۆژەی گرینگی خێرخوازی جێبەجێدەكەین، وە لە خزمەتی ئەوانە دەبین كە پێویستیان بە هاوكاری هەیە لە كوردستان و سەرانسەری عێراقدا..)).
لە كۆتایی كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا سوپاسی زانكۆی چەرمۆ و قوتابیان و ئامادەبوانی كرد : ((زۆر سوپاس بۆ زانكۆی چەرمۆ كە پێشوازیان لێكردین وسوپاس بۆ قوتابیان و هیوادارین سالی خوێندنیان بە سەركەوتویی بە سەر ببەن، دەزگای خێرخوازی بارزانی دەزگای هەموو كوردستانە لە هەر شوێنێك پێویستی بە هاوكاری بێت ئێمە ئامادەین هاوكای بگەیەنین، دوبارە سپاسی ئامادەبونتان دەكەین..))..
جێگای ئاماژەیەی ئەم پرۆژەیە گشت زانكۆكانی كوردستان دەگرێتەوە و لە ماوەی مانگی رەمەزانی پێرۆز بەردەوام دەبێت..
هاوكاریكردنی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكانی كوردستان
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »