ناونیشانی کار: خۆبەخش
ماوەی کارکردن: 2 مانگ( ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە)
ژمارەی خۆبەخش: 4 خۆبەخش
کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 03:00 ئێوارە
شوێنی کارکردن: هەولێر/ سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم
رێکەوتی راگەیاندن: 26 /07/2022
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: 30 /07/2022
مەبەست: یارمەتیدانی ڕاهێنەرانی مندالانی ئۆتیزم ، وە فێربوونی شێوازەکانی راهێنان.
أ/ ئه رك و به رپرسیارێتییەکانی:
• ئەنجامدانی ئەو کارانەی لە لایەن راهێنەرەوە پێیان دەسپێردرێت.
• پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاوێنی منداڵان.
• هەڵسان بە کارەکانی راهێنەر لە کاتی ئامادە نەبوونی.
• پاراستنی نهێنی منداڵان و کەس و کاریان و نهێنی سەنتەر.
• ئەنجامدانی هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لە لایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە پێی بسپێردرێت.
پێداویستییه كانی كار:
• بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
• دەرچووی بەشی دەرووناس یان پەروەردەی تایبەت یان کلینکەل سایکۆلۆجی بێت.
تێبینی:
•دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بڕی(١٥٠،٠٠٠ د.ع) دابین دەکات بۆ خەرجی هاتوچۆ کردنی خۆبەخشان.