ناونیشانی کارکردن: کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی سەرچاوەمرۆییەکان- هەولێر
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٨
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٩/٠٨/٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV: ٠٢/٠٩/٢٠٢٢
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- راییکردنی سەرجەم رێکارەکانی دامەزراندن.
- تۆمارکردنی رێکارەکانی دامەزراندن لە تراکەری دامەزراندن.
- جێبەجێکردنی کارووبارە کارگێڕییەکانی تایبەت بە نووسراوە هاتوو و دەرچووەکانی بەشی سەرچاوەمرۆییەکان.
- داواکردنی دروست کردنی ئیمێل و ناسنامە بۆ کارمەندان.
- هەماهەنگی کردن لەگەڵ کارمەندی ئەرشیف بۆ پاراستنی بەراییەکانی کارمەندان.
- دابەزاندنی سیڤی پێشکەشکاران کە لەسەر وێب سایتی ئەلیکترۆنی دەزگا وەرگیراون و لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەلی کار وەرگیراون.
- دڵنیابوونەوە لە دەرچوواندنی پێناسەی تەواوی کارمەندان و خۆبەخشان لە بارەگای سەرۆکی دەزگا و ئۆفیسەکانی سەر بەدەزگا.
- رێکخستن و ئامادەکردنی ژووری هەڵسەنگاندن و چاوپێکەون بە ئامێر و کەل و پەلی پێویست.
- هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
● بەکالۆریۆس .
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش)
- لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
- لێهاتووی لە جوڵاندن و هاندانی ئەوانی دیکە.
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.