دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەکات

سێشەمە ٣٠-٨-٢٠٢٢، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا بە ئامدەبوونی هەر یەک لە بەرێزان (د.دلۆڤان محمد) بەڕێوبەری تەندروستی هەولێر و (موسا ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاری هەولێر (د.دلێر مەخموری ) بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاری، هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر کرد.

لە سەرەتادا، بەرێز (د.دلۆڤان محمد) رایگەیاند: ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە لێرەین بۆ وەرگرتنی هاوکارییە تەندروستییەکان کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی هێڵڤن گروپەر ی ئەڵمانی پێشکەش کراون، پێداویستیەکان خۆی دەبینێتەوە لە ئامێری پزیشکی و بابەتی پاککەرەوە و تەختەی نەخۆش کە تێچوویان بریتیە لە 150.000$، دەزگای خێرخوازیی بارزانی شوێن دەستیان دیارە لە هاوکاری کردنی تەواوی کەرتەکانی دیکە ،ئەمڕۆش بە خۆشحاڵیەوە هاوکاری کەرتی تەندروستییان کرد، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هاوکاریانە لە کات و ساتێکی زۆر گرنگ پێشکەشمان کراون ،چونکە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە فراوان بووندایە، لە کۆتایی قسەکانیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
بە یەکێک لە گەورەترین هاوکاریەکانی کەرتی تەندروستی وەسف کرد.

دواتر، بەڕێز (موسا ئەحمەد) رایگەیاند: بابەتی تەندروستی بابەتێکی گرنگە بەلای ئێمەوە، بەتایبەت بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری هەولێر، چونکە زۆرینەی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت رووی تێدەکات، بەوپەڕی توانامانەوە هەوڵمانداوە ئەرکی سەرشانی ستافی نەخۆشخانە کەم بکەینەوە.
لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بەرێز (دلێر مەخموری) رایگەیاند: هاوکاریەکان لە کاتێکی گرنگدا بەدەستمان گەیشتن چونکە ئێمە لە قۆناغی نۆژەن کردنەوەداین.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بەناوی تەواوی دکتۆر و ستافی نەخۆشخانەی فێرکاری هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
جێگەی ئاماژە پێدانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەرتی تەندروستی ساڵانە لە بوارەکانی سێکتەری تەندروستی ھاوکاری تەواوی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتییەکانی تەندروستی یە لە پارێزگاکان ئەویش لە رێگەی ئەنجامدانی چالاکی و دابینکردنی پێداویستی تەندروستی و داو و دەرمان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest