دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (بیناسازی) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری نۆژەنکردنەوەی (سەنتەری جگەرخوێن) لە کەمپی عەربەت، سلێمانی.
شوێن : پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
ناوی پرۆژە : نۆژەنکردنەوەی سەنتەری جگەرخوێن، لە کەمپی عەربەت
هەرکۆمپانیایەک یان بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (08/9/2022 تا 12/9/2022) دەبێت.
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(13/9/2022) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 12:30ی پاش نیوەرۆ لە هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.