بۆ يه‌كه‌مين جاره كه زیارەتکارانی ڕێورەسمی ماتەمێنی چلەی ئیمام حوسێن لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکەن. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکی تۆکمەدا، بە پێشوازییەکی گەرم و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و خواردەمەنی و پێداويستيى ته‌ندروستى و پزيشكى لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان ئاسانکاری بۆ سەفەری زیارەتکاران کرد.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7/9/2022 لە كۆنگره‌يه‌كى راگه‌ياندندا هەر یەک لە به‌ڕێزان پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەرکونسولی کۆماری ئيسلامیی ئیران وێڕاى بەخێرهاتنی زیارەتکاران، وتارى خۆيان پێشكه‌ش کرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه بۆ يه‌كه‌مين جاره زیارەتکارانی ئێرانى له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکەن. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه له ماوه‌ى كاتژمێر 7ى به‌يانى تا 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (7/9/2022) 1183 زياره‌تكار و له رۆژى رابردووش زياتر له 1000 كه‌س به سه‌لامه‌تى گه‌يشتوونه‌ته هه‌ولێر و دواتر وتى: “پێمان باش بوو له‌گه‌ڵ تيمه‌كانى حكوومه‌ت و ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و ئاغاى ره‌شنوودى سه‌ركونسولى ئێران له هه‌ولێر، سه‌ردانى ئه‌و خۆشه‌ويستانه بكه‌ين. ” وتيشى: “ئێمه له لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردراوين به باش‌ترين شێوه له خزمه‌تى ئه‌و خۆشه‌ويستانه‌دا بين. “
پارێزگارى هه‌ولێر له درێژه‌ى قسه‌كانیدا سوپاسى هه‌موو به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و ئاسايش و پۆليسى كرد، سه‌باره‌ت به رۆڵى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له‌و پێشوازييه‌دا وتى: ” ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى هاوكار و هۆكارێكى ئه‌ساسيى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌ن”. له كۆتايى وتاره‌كه‌شيدا هيواى خواست ” نزاى زياره‌تكاران كه ده‌چنه شوێنه پيرۆزه‌كان قبووڵ بێت”.
دواتر به‌ڕێز نه‌سروڵا ره‌شنوودى سه‌ركونسولى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، وێڕاى سوپاسى به‌رپرسانى حكوومى و ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌رچى يه‌كه‌م جاره ئه‌زموونى هاتوچۆى زياره‌تكاران له هه‌ولێره‌وه بۆ شوێنه پيرۆزه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام “زه‌مينه‌ى پێويست بۆ باشتربوونى ئه‌م هاتوچۆيه دروست بووه”. داواشى له زياره‌تكارانى ئێرانى كرد، له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه سه‌فه‌ركه‌يان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر ئاماده‌كاريى باش كراوه”.
دواتر به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له وتاره‌كه‌يدا سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتيى پارێزگارى هه‌ولێر له دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ زياره‌تكاران به‌رده‌وام ده‌بن و هاوكات وتى: “ده‌مانه‌وێ ئه‌و وێنا جوانه‌ى هه‌رێم پيشانى جيرانه‌كانمان بده‌ين. ” وتيشى: “درێژه‌پێده‌رى ئه‌و رێگه‌يه‌ين كه له فه‌لسه‌فه‌ى بارزانيى نه‌مره‌وه هه‌ڵقوڵاوه”.
سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى باسى ئه‌وه‌شى كرد، هه‌روه‌ك سه‌ركونسولى ئێران ئاماژه‌ى پێ دا، ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ولێر به‌راورد به شوێنه‌كانى ديكه سه‌ركه‌وتووتر بووه، ئه‌وه‌شى به “جێى شانازى” ناو برد. له به‌شێك له وته‌كانيشيدا سوپاسى خه‌ڵك و حكومه‌تى ئێرانى كرد، به‌تايبه‌ت كه له كاره‌ساته‌كاندا خه‌ڵكى ئاواره‌يان له خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر ساڵانى كۆڕه‌و و كيميابارنى هه‌ڵه‌بجه و پێشوازيى خه‌ڵكى ئێرانى به‌رز نرخاند و ساڵانى 1979 و 1993ى وه‌بيرهێنانه‌وه كه ئه‌وه‌ى بۆ گه‌يشتنه‌وه‌ى مه‌زارى بارزانيى نه‌مر و كاك ئيدريسى هه‌ميشه زيندوو به زێدى خۆيان كراوه، هه‌رگيز له بير ناكرێن. له دواوته‌شيدا هيواى خواست خواى گه‌وره دوعا و نزاى زياره‌تكاران قبووڵ بكات و به دڵى خۆش بۆ شوێنى خۆيان بگه‌ڕێنه‌وه.