زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی ماتەمێنی چلەی ئیمام حوسێن بۆ يه‌كه‌م جار له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمەران و لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکی تۆکمەدا بە پێشوازییەکی گەرم و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و خواردنه‌وه و خواردەمەنی لە هه‌ولێر و له پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان ئاسانکاری بۆ سەفەری زیارەتکاران ده‌كات.
هه‌ر له درێژه‌ى هاتنى زيارهتكاران بۆ هه‌ولێر رۆژى هه‌ينى رێککەوتی
9/9/2022 زیاتر لە 6.500 زیارەتكار گه‌يشتنه شوێنی حهوانهوهيان لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان و تا كاتژمێر 3ى پاش نيوه‌ڕۆ زیاتر لە 1.600 زیارەتكار بۆ شاری بەغدا بەڕێ كران.
رێككەوتی 9/9/2022 تا كاتژمێر 6 ی ئێوارە 178 پیاو و 29 ئافره‌ت چارەسەری پزیشكیيان وەرگرتووە. له ماوه‌ى (6/9/2022 تا 9/9/2022) 1.450 ژەمە خۆراك بۆ نیوەڕۆ و ئێوارەى كارمەندانی ئیداری وتەندروستی و رێكخراوەكان و ئاسایش و پاسەوان وخزمەتگوزارەكان ئامادە كراوە. هه‌روه‌ها ته‌نيا له رۆژی (9/9/2022) زي
اتر له 400 كارتۆن ئاو دابه‌ش كراوه.
له سهرلهبهيانيى ڕۆژى شه‌ممه رێككه‌وتى 10/9/2022 هه‌تا ئێستا زياتر له 5500 زيارهتكار به شوێنى حهوانهوهيان له پاركى شه‌هيد سامى عه‌بدولڕه‌حمان گه‌يشتوون.




















