نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى 50 قوتابخانه له سنوورى پاریزگای سلێمانى له لايه‌ن ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به بهڕێوبهرايهتيى گشتيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له رێوڕه‌سمێكدا كۆتايى هات.
به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سروه مسته‌فا به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى ئيدارى و په‌روه‌رده‌يى رێككه‌وتی 8/9/2022 له قوتابخانه‌يه‌كى گه‌ڕه‌كى خه‌بات ڕێوڕه‌سمى كۆتايى هاتنى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى 50 قوتابخانه له سنوورى سلێمانى و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به بهڕێوبهرايهتيى گشتيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له وتاره‌كه‌يدا سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و بايه‌خدانى به بوارى په‌رورده كرد و هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه وتى: “چاككردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى بيناى هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك له سنوورى پارێزگارى سلێمانى كه به سوپاسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆيان زياتر له 10 هه‌زار دۆلاريان بۆ ته‌رخان كردووه، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بهڕێوبهرايهتيى گشتيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى و ئيداره‌ى خوێندنگه‌كان بووه، ئێستاش له خوێندنگه‌ى ( ڕێزه‌ى ) بنه‌ڕه‌تى له گه‌ڕه‌كى خه‌بات كۆتايى به كۆى پڕۆژه‌كه ده‌هێنين. كه ئه‌مه هێما و سونبولێكه بۆ كۆى هه‌موو ئه‌و 50 خوێندنگه‌يه‌ى كه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆيه به ناوى پارێزگاى سلێمانى يه‌وه سوپاسى زۆرمان بۆ ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى ده‌رده‌بڕين بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رييه و سوپاسى هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ين”. به پێويستيشى زانى “ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و لۆكاڵييه‌كان كێبڕكێ و كاره‌كانيان له‌و بواره‌دا بێت كه زۆرترين پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگه سوودى لێ ببينن”.
دواتر به‌ڕێز سروه مسته‌فا به‌رپرسى ئۆفيسى سلێمانى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و، وێڕاى ڕێزگرتن له پارێزگارى سلێمانى و هه‌ماهه‌نگييه‌كانى بهڕێوبهرايهتيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له پرۆژه‌يه‌كى نوێ‌دا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 200 قوتابخانه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه ئه‌م پرۆژه‌يه هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و مووسڵيشى له‌خۆ گرتووه. هاوكات وتى: “ئه‌مڕۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 50 قوتابخانه له سنوورى ئۆفيسى سلێمانى كۆتايى هاتووه و ڕاده‌ستى به‌ڕێز بهڕێوبهرايهتيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ده‌كه‌ين. له پرۆژه‌كانى ديكه‌ش وه‌ك ويلچه‌یر بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و پرۆژه‌ى منداڵان و ئازيزان و زۆر پرۆژه‌ى ديكه به‌رده‌وام ده‌بين. به‌ڵام په‌روه‌رده يه‌كێكه له سێكته‌ره گرنگه‌كانى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و له‌م پرۆژه‌يه‌شدا 1100 ده‌ستى كار و 17570 قوتابى سوودمه‌ند بوون”.