هەلی کار – کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی سەرچاوەمرۆییەکان- هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٧
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٤/٠١/٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV: ٠٧/٠١/٢٠٢٣

 

    أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • تەواوی كاروبارەكانی تایبەت بە كارمەندانی دەزگا رایی دەكات. 
  • كاركردن بە رێنماییەكانی بەرپرسی راستەوخۆی خۆی لە جێبەجێكردنی مامەڵەكانی دامەزراندن و كۆتاییهێنان بە راژە، بە جۆرێك هاوتا بێت له‌گه‌ڵ یاسای كاری عێراقی و سیاسەتی دەزگا لە هەرێمی كوردستان.
  • رێكخستن و نوێكردنەوەی داتابەیسی كارمەندانی دەزگا.
  • ئاماده‌كردن لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگا (Payroll).
  • ڕێكخستن و چاككردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی كارمه‌ندان به‌ گوێره‌ی دوایت ئامار/داتا.
  • رێبه‌ریكردنی كارمەندی نوێ بۆ نیشاندان و ناساندنی بەشە جیاوازەكانی دەزگا و چالاكییەكانیان.
  • ئامادەكردنی رەشنووسی گشتاندنەكان بۆ تەواوی بابەتەكان كە پەیوەندی بە كاروباری كارمەندان هەیە بە گوێرەی رێنماییەكانی بەرپرسی راستەوخۆ.
  • چاپكردنی وەڵامی سكاڵای كارمەندان و بەرزكردنەوەی بۆ بەرپرسی راستەوخۆ و دڵنیابوونەوە لە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ دەستەبەركردنی بەدەستهێنانی رەزامەندی كارمەندان.
  • هەماهەنگیكردن لەگەڵ کارمەندی ئەرشیف بۆ پاراستنی فایلی بەرایی كارمەندان.
  • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت

 

  بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر و زانستەکانی کۆمپیوتەر.

 

   بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش)
  • لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.

  زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest