دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی پیس ویندس
رۆژی پێنجشەمە رێکكەوتی 15/12/2022 لە کەمپی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر سەنتەری فێركاری و خزمەتگوزاری و كاری دەستییان کردەوە.
لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئەو سەنتەرەدا هەر یەك لە ستاڤ ئاسۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رائدی پۆلیس ئیسماعیل حەسەن محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە بە وەکالەت، رێبین خدر بەڕێوەبەری کەمپ و بێڵما سیسیک لێپرسراوی رێكخراوی پیس ویندس ئامادەبوون.
ئەم چالاكییە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدایە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشیی رێکخراوی Peace Winds رۆژی دوو شەممە رێككەوتی 5/12/2022 لە كەمپی گەویلان / سنووری پارێزگای دهۆك سەنتەرێكی هاوشێوەیان بۆ فێركاری و خزمەتگوزاری و كاری دەستی كردەوە. لە رێوڕەسمی كردنەوەی سەنتەرەكەشدا وۆركشوپی تایبەت بە كارەكانی ئەو ناوەندە بۆ دانیشتووانی كەمپەكە پێشكەش كرا.
كردنەوەی سنەتەری لەو جۆرە بۆ فێركاری و رەخساندنی هەلی كار بۆ دانیشتووانی كەمپەكان زۆر بەسوود دەبێت.
كردنەوەی سەنتەری فێركاری و خزمەتگوزاری و كاری دەستی لە كەمپی باسرمە
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »