سەردانی شاندێکی هاوپەیمانان لە کەمپی چەمشكۆ

شاندێکی هاوپەیمانان رێككەوتی 12/12/2022 سەردانی كەمپی چەمشكۆ لە سنووری پارێزگای دهۆكیان كرد و لە لایەن بەڕێوەبەری كەمپ و نوێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییان لێ کرا.
سەردانی شاندی هاوپەیمانان لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران بەردەوامە و پێشتریش رێككەوتی 12/12/2022، سەردانی کەمپی حسن شام U3 لە سنووری پارێزگای هەولێریان کرد و لەلایەن ستاڤ ئاسۆ بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییان لێ کرا.
هاوكات بە بەشداریی هەر یەك لە سروە رەسووڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، عەلی سەعید بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە JCC ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری کەمپەكە لەگەڵ شاندی میوان کۆبوونەوەیەکی تێروتەسەلیان تایبەت بە بارودۆخی مرۆیی لە پارێزگای هەولێر بەگشتی و دۆخی کەمپەکان بەتایبەتی ئەنجام دا.
شاندی میوان زۆر سوپاس و ستایشی رۆڵی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانییان کرد، سەبارەت بەو ئەرکە مرۆییە پیرۆزەی ئەنجامی دەدەن، ئەوەشیان دووپات كردەوە كە سەرەڕای نەبوونی پشتیوانیی پێویست و کەمبوونەوەی هاوکاریی مرۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو، خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم و تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوامن و سوپاس و پێزانینی خۆیان سەبارەت بەو ئەرك و چالاكییانە دەربڕی.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest