هەلی کار – سەرپەرشتیاری وۆڕک شۆپ لە کەمپی گەویلان / دهۆک

ناونیشانی کارکردن: سەرپەرشتیاری وۆڕکشۆپ
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن: هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٣٠ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە دەوام تاوەکو ٥:٠٠ ئێوارە بەردەوام ئەبێت.
شوێنی کار: کەمپی پەنابەرانی گەویلان
مووچەی مانگانە: ٥٠٠ دۆلاری ئەمەریکی
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: 08-01-2023
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): 11-01-2023


  به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • ڕێنوێنی کردن و یارمەتیدانی سوودمەندان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست ئامرازەکان بەکاربێنن لە کاتی دروستکردن و چاککردنەوەی ئامێرەکانیان.
  • چاودێریکردنی سوودمەندان و دڵنیابوون لەوەی کە ئامرازەکانی تایبەت بە سەلامەتی بەکاردێنن لە کاتی کارکردن.
  • پاراستنی ئامراز و ئامێرەکان لە خراپ بوون و زیان بەرکەوتن.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
  • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.

  بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم لە بوارێکی تەکنیکی بە لایەنی کەمەوە.

  بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازەکانی وەکو لەحیم کردن و کاویە و کۆسەرە و درێل و ئامێرەکانیتری کارەبایی، هەروەها توانایێکی باشی هەبێت لە ئەنجامدانی خول و ڕاهێنان لەم بوارانەدا.
  • ئەزموون لە چاککردنەوەی ئامراز و ئامێرە زیانلێکەوتووەکان.
  • شارەزایێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەرو ئیمەیل.
  • پێویستە دانیشتوووی خه‌لكی ده‌وروبه‌ری كه‌مپی گه‌ویلان و وبه‌رده‌رش بیت

  زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest