دابەشکردنی جلوبەرگ و کەرەستەی چێشتخانەی ناوماڵ لە كەمپی شاریا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بە پاڵپشتیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رۆژی دووشەممە رێككەوتی 9/1/2023 بڕی 2،564 کارتۆن کەرەستەی چێشتخانەی ناوماڵ و جلوبەرگی بە سەر دانیشتووانی كەمپی شاریا لە سنوووری پارێزگای دهۆك دابەش كرد. لەو چالاكییە 2،564 خێزان سوودمەند بوون.
ئەو هاوكارییە دوای ئەوە دێت، كە لە كۆتایی ساڵی رابردوودا (2022)، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد، دواتر شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ گفتوگۆی زیاتر لە بارەی ژیان و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا سەردانی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest