ناونیشانی کارکردن: کارمەند (کارگێڕی – دارایی – لۆجستی).
ژمارەی کارمەندی پێویست : ٣ کارمەند
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە)کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر – ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ بۆ ٨٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی.
ڕێککەوتی راگەیاندن: 24/05/2023
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV)28 /05/2023 :
بهرپرسیاریهتیهكان:
- رێکخستنی کار و چالاکییەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارەتی کە دیاریکراوە.
- پێداچوونەوە بە راپۆرتەکان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری راستەوخۆی، هەروەها بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان.
- پشکنین و لێکۆڵینەوە لە پێداچوونەوەی لیست و پسولەی دابینکراوەکان بۆ دڵنیایی لە لێکچوونی ناوەڕۆکەکە و لەگەڵ تایبەتمەندی چەندێتی نرخەکان.
- ئاراستەکردنی جێبەجێکردنی کار و چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی دیاریکراوی پڕۆژە.
- به رپرس له به ڕێوه بردنی خه رجیاتی ڕۆژانەی پڕۆژە.
- هەماهەنگیکردنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خزمەتکردنی چالاکییەکانی پڕۆژەکە.
- هەماهەنگی لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دابینکردنی گشت پێداویستییەکانی پڕۆژە.
- پاراستنی تۆمارەکان و دۆکیۆمێنتی پڕۆژە.
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم ناونیشانی کارە:
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر به ئاستی (باش)
- روونی زمان و دهڕبڕینی دروست .
- لێهاتوویی له هاریكاری و پهیوهندیكردن به ئهوانی دیكه.
- زیرهكی له نمایش و بههرهی قسهكردن.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی: پێویستە دانیشتووی ناو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێت.