شازادە دەچێس سۆفی (شازادەی بەریتانی) سەردانی كەمپی قادیا دەكات

دەزگای خێرخوازی بارزانی (BCF)، رێككەوتی 24/5/2023 لە كەمپی قادیا(روانگە) لە سنووری پارێزگای دهۆك، پێشوازی لە خانمە شازادە دەچێس سۆفی هاوژینی میر ئێدوارد دوکێ (برای پاشا چارلسی شای بەریتانیا)، باڵیۆزی شانشینی بەریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵ و كونسووڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای وەرگرتنی زانیاری لە بارەی رەوشی كەمپەكە و خستنەڕووی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و ئاریشە و گرفتی دانیشتووانی كەمپەكە، شازادە و شاندی شاندی یاوەری سەردانی ناو کەمپ و پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یان لە کەمپەكە كرد، کە لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەنجامیان دەدات. هاوكات سەردانی ژمارەیەك لە خێزانەكانی دانیشتووی كەمپەكەیان كرد و پاڵپشتیکردنی وڵاتەكەیان بۆ هاوكاری و باشتركردنی باری گوزەرانی دانیشتووانی كەمپەكە دووپات كردەوە.
لە كۆتاییدا شاندەكە سوپاس و پێزانینان بۆ کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێناو مرۆڤایەتی دەربڕی.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) سەرپەرشتیی 35 كەمپ دەکات. لە كۆی ئەو كەمپانە 25یان بۆ ئاوارەکانە و 10 کەمپیشیان بۆ پەنابەرانە. بە گشتی  266,724 خێزان لە ئاوارە و پەنابەران لەو کەمپانەدا ژیان بەسەر دەبەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest