شیما سان غوتبا، نۆێنەری یونیسێف لە عێراق و سەیفەدین نمر نوێنەری یونیسێف لە پارێزگای دهۆک، رێككەوتی 24/5/2023 سەردانی كەمپی خانكێ لە سنووری پارێزگای دهۆكیان كرد و، لە لایەن نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و كارگێڕیی كەمپەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
دوای گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئاوارەكانی دانیشتووی كەمپەكە، سەردانی بەشەكانی ناو كەمپ و چەند خێزانیان كرد.
مەبەست لەو سەردانە ئاگاداربوون لە رەوشی ژیانی دانیشتووانی ناو كەمپەكە و خواستەكانیان بوو.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان (ڕێکخراوی منداڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (United Nations Children’s Fund)، بە کورتی یونیسێف (UNICEF)، ناوەندێكی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی درێژماوە بۆ منداڵان و دایکانی وڵاتانی لە حاڵی پەرەسەندندا دابین دەکات.
یونیسێف لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 11ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1946، بۆ ئامادەکردنی خۆراک و پاراستنی تەندروستیی منداڵانی ئەو وڵاتانە دروست کرا، کە لە شەڕی دووەمی جیھانی وێران کرابوون.
نۆێنەری یونیسێف لە عێراق سەردانی كەمپی خانكێ دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »