كردنەوەی چەندین خولی راهێنان و پێداچوونەوە بە وانەكان لە كەمپەكانی سنووری دهۆك

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە كردنەوەی خول و مەشقپێكردنی ئاوارە و پەنابەر و خەڵكی خۆجێیی، بۆ ئەم مەبەستەش پشتی بە سەنتەرە رۆشنبیریەكان بەستووە كە لە ناو كەمپەكان چالاكییان هەیە و كەسانی شارەزا و پسپۆڕ وانەی تێدا دەڵێنەوە.
لە چوارچێوەی چالاكییەكانی سەنتەرە رۆشنبیرییەكان، نوێنەرایەتیی ئاکرێی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریكی، رێككەوتی 25/5/2023 لە كەمپی ئاكرێ، خولی كۆمپیۆتەری بۆ قوتابیانی پۆلی حەوت كردەوە، و تیایدا 15 قوتابیی ناو كەمپەكە بەشدارییان تێدا كرد.
هاوكات هەر لەو كەمپەدا خولی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی پۆلی یەكی سەرەتایی كرایەوە، هەر لە هەمان رێككەوت لە كەمپی خانكێ دەزگای خێرخوازی بارزانی(BCF) بە هاوكاریی رێكخراوی (ICFM) كۆتایی بە خولێكی زمانی ئینگلیزی هێنا. ئەم خولە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەردەوام بوو و تیایدا 20 كچ و 15 كوڕ بەشداربوون، لە كۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربوونی خولەكە پێشكەش كرا.
سەنتەرە رۆشنبیرییەكان لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران زیاتر گرینگی دەدەن بە كردنەوەی خول و مەشقپێدانی دانیشتووانی كەمپەكان بۆ ئەوەی بتوانن لە رێگەی ئەو مەشق و راهێنانە هەلی كاریان بۆ بڕەخسێت و بتوانن بژێویی ژیانیانی پێ دابین بكەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest