ناونیشانی کارکردن: کارمەندی لۆجستی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر
رەگەز: نێر
پلە: ٨
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ د.ع ( نۆ سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی)
رێککەوتی ڕاگەیاندن: ٣٠/٠٥/٢٠٢٣
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠٤/٠٦/٢٠٢٣
أ/ بهرپرسیاریهتییهكان:
- سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆ لەسەر ئیش و کارەکان و چالاکییەکانی زنجیرەی دابینکردن، بەشێوەیەک:
أ – رێکخستنی کار و چالاکییەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارەتی کە بۆیان دیاریکراوە.
ب – ئاراستەکردنی جێبەجێکردنی کار و چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی دیاریکراو.
- سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون لەسەر کارگێڕی تەکنەلۆژیای زانیاری و کارکردن بۆ بەردەوامی.
- بەدواداچوونی راپۆرتەکان لەسەر جوڵەی سەرمایەی کۆگاکان (الأرصدة المخزنة).
- پشکنین و لێکۆڵینەوە لە پێداچوونەوەی لیست و پسولەی دابینکراوەکان بۆ دڵنیایی لە لێکچوونی ناوەڕۆکەکە و لەگەڵ تایبەتمەندی چەندێتی نرخەکان.
- سەرپەرشتی کردن و بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان.
- سەرپەرشتی کردن و بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری چاککردنەوەی گشتی بۆ ئۆفیس و پاشکۆکانی.
- سەرپەرشتی کردن و بەدواداچوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوە، میوانداری و پاککردنەوە و باخەوانیکردن.
- پێداچوونەوە بە راپۆرتە خولییەکان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری راستەوخۆی، هەروەها بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان.
- دابینکردنی گشت پێداویستییەکانی ئۆفیس.
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس بەلای کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت .
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
- پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.