محەمەد بن سەلمان ئەلعەسیری كونسووڵی سعودیە لە هەولێر و دكتۆر ئیبراهیم ئەلدۆسەری نوێنەری سەنتەری شا سەلمان، ڕێككەوتی 29\5\2023 سەردانی ئۆفیسی سەرەكیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێریان كرد و موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە گەرمی پێشوازی لێ كردن.
لەو دیدارەدا باسی كورتەیەك لە كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 17 ساڵی رابردوودا كرا، هەروەها زیاتر جەخت لە سەر كاری هاوبەش لە داهاتوودا كرا.
سعودیە، ئیمارات و كوەیت لەو وڵاتانەن كە بە تایبەتی لە پرۆژەی منداڵانی ئازیز (بێ باوك)، هاوكاریی نەختینەیان تەرخان كردووە، لە ئێستادا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی زیاتر لە 17 هەزار منداڵانی ئازیز(بێ باوك) دەكات.



