هەلی کار – یاریدەدەری کارمەندی لۆجستی

ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی لۆجستی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر
رەگەز: نێر
مووچەی مانگانە: ٩٠٠،٠٠٠ د.ع ( نۆ سەد هەزار دیناری عێراقی)
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٣-٠٧-٢٠٢٣
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٢٧-٠٧-٢٠٢٣ کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ

  أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • دابینکردنی کەل و پەل و دابەشکردنی لە نووسینگە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکەی کڕین.
  • وەرگرتنی هەر کەل و پەلێک کە لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکان دابین دەکرێت.
  • ڕادەستکردنی هەر کەل و پەلێک کە لەلایەن یەکە پەوەندیدارەکان دابین دەکرێت بۆ لایەنی داواکراو.
  • دروستکردنی فۆڕمی PR و فۆڕمی داواکاری بۆ نووسینگە.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی سالانە و هەژمارکردنی تەواوی ڕاپۆرتەکانی نووسینگە.
  • بارکۆد کردنی کەل و پەلی نوێ کە دێتە ناو نووسینگە.
  • هەژمارکردنی کەل و پەلەکانی ناو نووسینگە.
  • هەژمارکردنی گشت کەل و پەلەکان کە دابین کراون بۆ پڕۆژەکانی نووسینگە.
  • سەرپەرشتیکردنی کۆگای نووسینگە.
  • بەدواداچوون بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی مانگانەی مۆلیدەکانی کەمپەکان و نووسینگە.
  • سەرپەرشتی کردنی کارووبارەکانی گواستنەوە بە گشتی.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ کارمەندی ئایتی لەکاتی پێویستیدا.
  • ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.

 

  بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بەلای کەمەوە.

  بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له دوو ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).بە تایبەت مایکرۆسۆفت ئۆفیس و بەکارهێنانی ئیمێل.
  • پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.

  زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest