ناونیشانی کارکردن: کارمەندی کارگێڕی(لۆجستی، دارایی، سەرچاوە مرۆییەکان)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا -هەولێر
مووچەی مانگانە: ٩٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٦/٠٨/٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV : ٢١/٠٨/٢٠٢٣
أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:
- به‌دواداچوون بۆ ئاماده‌كردن و رێكخستنی ده‌رخسته خولییه‌كان و چه‌كی بانكی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كان.
- پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م دۆکیومێنت تایبه‌ته‌كانی پڕۆژه‌كان.
- به‌دواداچوونی پێشینه‌ی به‌رده‌وام و ته‌سویه‌ی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كان.
- ئاماده‌كردنی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی و ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست.
- رێكخستنی دۆکیومێنتی دارایی تایبه‌ت به پسووله‌ی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی راسته‌وخۆ.
- دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئۆفیس له كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان بازاڕی ناوخۆیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه‌جێكردنی رێكاره تایبه‌ته به كڕینی راسته‌وخۆ یان له رێگه‌ی داواكردنی پسووله‌ی پێشوه‌خته‌ی نرخ به گوێره‌ی رێنماییه كارپێكراوه‌كان له ده‌زگا و به سه‌رپه‌رشتی لیژنه تایبه‌ت.
- جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ وه‌رگرتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و دڵنیابوونه‌وه له هاوتاكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و چه‌ندێتی نرخه دیاریكراوه له داواكردنی كڕین.
- لێكۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه له پسوله‌ی دابینكه‌ران بۆ دڵنیابوون له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و چه‌ندایه‌تی هاتوو له داواكردنی كڕین به‌ر له ناردنیان بۆ به‌رپرسی كۆگاكان بۆ داخلكردنیان.
- سەرپەرشتی کردن و بەدواداچوون بۆ کاتی هاتن و چوونی کارمەندانی ئۆفیس.
- پەیوەندی کردن بە کارمەندان و خۆبەخشانی نوێ و کردنەوەی فایلی کەسی.
- هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی کار.
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
- لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
- خاوەن پاسپۆرت بێت
- شێوەزاری کرمانجی ژووروو بەباشی بزانێت.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- ٢ -کارمەند لە سەرۆکایەتی دەزگا کاردەکات وەک دەوامی ئاسایی و لە پەیوەندی دادەبیت لەگەڵ نووسینگەی عفرین بۆ راپەراندنی کارەکان.