ناونیشانی کار: خۆبەخش
ماوەی کارکردن: 2 مانگ( ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە)
ژمارەی خۆبەخش: 6 خۆبەخش
کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 03:00 ئێوارە
شوێنی کارکردن: هەولێر/ سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم
رەگەز: نێر
رێکەوتی راگەیاندن: 18 /10/2023
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی سی ڤی: 22 /10/2023
مەبەست: یارمەتیدانی ڕاهێنەرانی منداڵانی ئۆتیزم ، وە فێربوونی شێوازەکانی راهێنان.
أ/ ئه رك و به رپرسیارێتییەکانی:
- ئەنجامدانی ئەو کارانەی لە لایەن راهێنەرەوە پێیان دەسپێردرێت.
- پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاوێنی منداڵان.
- هەڵسان بە کارەکانی راهێنەر لە کاتی ئامادە نەبوونی.
- پاراستنی نهێنی منداڵان و کەس و کاریان و نهێنی سەنتەر.
- ئەنجامدانی هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لە لایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە پێی بسپێردرێت.
پێداویستییەكانی كار:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
- دەرچووی بەشی کلینکەل سایکۆلۆجی یان (دەرووناس و پەروەردەی تایبەت) بێت(لە پێشینە بۆ دەرچوانی بەشی کلینکەل سایکۆلۆجی دەبێت).
تێبینی:
- دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بڕی(١٥٠،٠٠٠ د.ع) دابین دەکات بۆ خەرجی هاتوچۆ کردنی خۆبەخشان.