شاندی زانكۆیەكی ئەڵمانی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن

شاندێكی قوتابیانی بەشی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی(Westfälische Hochschule)ی ئەڵمانی، رێككەوتی 15\10\2023 سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یان كرد و لە لایەن بەڕێز ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
مەبەست لەو سەردانە لە نزیكەوە ئاشنابوون بە كار و چالاكی و پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو.
هەر لەو دیدارەدا ڤیدیۆیەكی دیكیۆمینتاری لە بارەی كار و چالاكی و پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 17 ساڵی رابردوو نمایش كرا. شاندی میوان سەرسامیی خۆیان بەرانبەر ئەو چالاكییانە دەربڕی و وێڕای دەستخۆشی، هیوایان خواست پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرفراوانتر بكرێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest