ناونیشانی کار: خۆبەخش
کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 03:00 ئێوارە
شوێنی کارکردن: هەولێر/ سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم
ژمارەی خۆبەخش: ٢ خۆبەخش (یارمەتیدەری مامۆستای وەرزش – یارمەتیدەری مامۆستای میوزیک)
رێکەوتی راگەیاندن: ١٥/٠١/٢٠٢٤
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٢١/٠١/٢٠٢٤ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی
مەبەست:
- یارمەتیدانی مامۆستای وەرزش.
- یارمەتیدانی مامۆستای میوزیک.
أ/ ئه رك و به رپرسیارێتییەکانی:
- یارمەتیدانی مامۆستایانی وەرزش و میوزیک.
- پاراستنی نهێنی منداڵان و کەس و کاریان و نهێنی سەنتەر.
- ئەنجامدانی هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لە لایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە پێی بسپێردرێت.
پێداویستییه كانی كار:
- بڕوانامەی دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.
- لە پێشینە بۆ دەرچووانی بەشەکانی هونەرە جوانەکان و پەروەردەی وەرزش
- سوود و دەستکەوتەکانی کارکردن وەک خۆبەخش لە سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم:
- راهێنانی تایبەت بە چۆنیەتی راهێنەرایەتی و چاودێریکردنی منداڵی ئۆتیزم لەلایەن راهێنەری نێودەوڵەتی.
- ئەگەری دامەزراندنەوە لە سەنتەر وەک راهێنەر، لە کاتی پێویستی سەنتەر بە راهێنەری نوێ (هەڵبژاردن و دامەزراندنی خۆبەخش پشتبەستە بە توانای خۆبەخشەکە و رەزامەندی سەرپەرشتیاری سەنتەر).
- ژینگەیەکی لەباری کارکردن و شارەزابوون لە سیستەمە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە منداڵی ئۆتیزم.
- بەشداری کردن چەندین راهێنان و سیمیناری جیاواز لە بوارە جیاوازەکان.
- سوودمەند بوون لە پڕۆژە و بەرنامەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تایبەت بە کارمەندانی خۆی.
تێبینی:
- دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بڕی(١٥٠،٠٠٠ د.ع) دابین دەکات بۆ خەرجی هاتوچۆ کردنی خۆبەخشان.