بە بڕی 2 ملیۆن دۆلار بەشی دووەمی مووچەی ئازیزان دابەش دەكرێت

به‌شی ئازیزان و بێ هاوژینان، یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، كە له‌ ساڵی 2012 له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفڕانسێكدا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رێزدار مەسرور بارزانی، پرۆژەی ئازیزان(منداڵانی بێباوك) راگەیەندرا و ده‌ستی به‌ كار و چالاكیی جۆراوجۆر كردووه. كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌م به‌شه‌ بریتییه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ گشت بواره‌كانی(ماددی، په‌روه‌ده‌یی، ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی) بۆ ئازیزان (منداڵانی بێباوك) و خانەوادەكانیان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) لە رێگەی یەکەی ئازیزان و بێهاوژینانی ئۆفیسەكانی سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مانگی 12ی ساڵی 2023 مووچەی ئازیزان(300 دۆلار بۆ هەر ئازیزێك) لە بەشی دووەمی پرۆژەی كوردستانی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش كرد:
– لە نووسینگەی هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر 800 منداڵی ئازیز مووچەیان وەرگرت.
-لە نووسینگەی دهۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای دهۆك 594 منداڵی ئازیز مووچەیان وەرگرت.
– لە ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، 553 منداڵی ئازیز لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەیان وەرگرت.
– لە نووسینگەی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی 655 منداڵی ئازیز لە لە سنووری پارێزگای كەركووك مووچەیان وەرگرت.
-لە پارێزگای هەڵەبجە 55 منداڵی ئازیز لەو هاوكارییانە سوودمەند بوون.
– لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مووچەی 91 منداڵی ئازیز دابەش كرا.
– لە سنووری زاخۆ مووچەی 102 منداڵی ئازیز دابەش كرا.
– لە ئۆفیسی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی مووچەی ئازیزان بەسەر 261 منداڵی ئازیز لە دەڤەری شنگال و زمار و لە ناو كەمپی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش كرد.
كۆی گشتیی پارەی دابەشكراو 2،013،500 دۆلاری ئەمریكی بوو.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest