هەلی کار – دیزاینەر

ناونیشانی کارکردن: دیزاینەر
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا – هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٧/٠١/٢٠٢٤
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٢١/٠١/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ

    أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • ئامادەكردنی دیزاینی داواكراو بە كاركردن بە پڕۆگرامی گرافیك و ئامادە بە گوێرەی پێوەرە دیاریكراوەكان.
  • پێدانی داواكاری كار بۆ دایزین لە بەرپرسی راستەوخۆی.
  • دیاریكردنی وادەی داواكراو بە جێبەجێكردنی كاری دیاریكراو، ئەوەش پێویستە لە داواكاری دیزاینەر تۆماركرابێت.
  • پێداچونەوەی بە دیزاینەكان و دڵنیابوونەوە لە جۆرێتی و جێبەجێكردنیان بە گوێرەی پێوەرە پشتپێبەستراوەكان و پێشكەشكردنی پێشنیار بۆ باشتركردنیان.
  • پەرەپێدانی بەردەوام بە ئامراز و بەرنامە بەكارهاتووەكان و گەشەپێدانی بەردەوام بە بیری نوێكار و داهێنەرانە بۆ دیزاینەكان.
  • جێبەجێكردنی رەشنووسی دیزاینەكان و نیشاندانی بە بەرپرسی راستەوخۆی و وەرگرتنی تێبینی كۆتایی.
  • دەستەبەركردنی پابەندبوون بە پێوەرە پشت پێبەستراوەكان و لە پرۆسەكانی دیزاین بە جۆرێك پێچەوانەی رەوتی كاری دەزگاكە نەبێت.
  • سەرپەرشتیكردنی ئەرشیفی دیزاینەكان و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی پاراستنیان و هەڵگرتنی كۆپی یەدەگ.
  • دیزاینكردنی دیاری و قه‌ڵغان (الدروع) و خەڵاتەكان.
  • ئامادەكردنی راپۆرتی خولی بۆ بەرپرسی راستەوخۆی بە تۆماركردنی پێشنیار و راسپاردە
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی دیکە کە بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.

    بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.

    بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (نایاب)
  • به‌كارهێنانی پڕۆگرامی تایبه‌ت به‌ دیزاین و توانای كاركردنی داهێنه‌رانه‌ له‌سه‌ری.
  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.

    زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest