هەلی کار – تۆمارکەری زانیاری لە کەرکوک

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان / نووسینگەی کەرکوک
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ١١
رەگەز: مێ
رێککەوتی راگەیاندن: ٠٣/٠٤/٢٠٢٤
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠٧/٠٤/ ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ.

    أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • دروستکردنی داتابەیسی ئازیزان و بێ هاوژینان کە ناو و ناونیشان و شێوازی پەیوەندی کردنیان نیشان بدات و بە بەردەوامی ئەپدەیت بکرێتەوە و بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەری راستەوخۆی.
  • هاوتاکردنی داتا و دۆکیومێنتەکان بە شێوەی کاغەزی(هارد کۆپی) و ئەلیکترۆنی(سۆفت کۆپی).
  • دانانی کۆپی یەدەگ( احتیاط) بۆ گشت داتاکان بۆ پاراستنیان لە کاتی لەناوچوون .
  • سیستەمی پاراستنی جیاواز بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی داتای تۆمارکراو.
  • پاراستنی تۆماری ئازیزان و بێ هاوژینان بە نهێنی.
  • سڕینەوەی فایلە دووبارەکان بۆ کەمکردنەوەی داتا و زانیاری دووبارە.
  • دڵنیایی لە بەکارهێنانی ڕێگای ئاسان و خێرا بۆ گەڕان و گەیشتن بە داتاکان.
  • چاپکردنی ڕاپۆرتە پێویستەکان بۆ کار.
  • نوێکردنەوە و ئەپدەیت کردنەوەی رۆژانەی داتا تۆمارکراوەکان.
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.

   بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس، پێشینە بۆ دەرچوانی بەشەکانی (کۆمەڵناسی، دەروونناسی یاخود پەروەردەیی)یە.

   بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
  • تەمەنی لە (٢٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
  • راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • خێرایی لە تایپ کردن.
  • پێویستە دانیشتووی ناو شاری کەرکوک بێت.

   زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest