دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە پاڵ هەموو ئەو خزمەتانەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو پێشکەشی ئاوارە و پەنابەر و خەڵکی خۆجێی کردووە، هاوتەریبی تەواوی خزمەتە پێشکەشکراوەکان، کاری لەسەر بەرەوپێشبردن و برەودان بە توانای کارمەندانى کردووە، هەر بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی 2018 و به فهرمانى بهڕێز موسا ئهحمهد سهرۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بڕیاڕی کردنەوەی خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیى درا بۆ کارمەندانی دەزگا و لە هەمان ساڵ بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن و یەکەمین خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیی کرایەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتيی لالش، رۆژى 3ی4ی2024 كردنەوەی شهشهمين خێوەتگەی پەرەیێدانی مرۆیی راگەیاند. لەم خێوەتگەیەدا كه بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، نزیكەی 100 كەس بەشداری دەكەن.
هەر لەم خێوەتگەیەدا چەندین وانە لەسەر بەڕێوەبردنی كات و ئهتكێتيى كەسایەتيی سەركەوتوو و راهێنانی پراكتیكی و وانەی وەرزشی پێشكەش بە بەشداربووان دەكرێت. ههروهها رۆژانە راهێنانی تایبەت له بارەی بەڕێوەبردنی كەمپ و هاوكاریكردنى پەنابەر و ئاوارە و پێشوازی لێكردنیان و ئیدارەدانی كارەكان بە بەشداربووان پێشكهش دەكرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی شهشهمين خێوهتگهى پهرهپێدانى مرۆيى دهكاتهوه
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان لە تكریت دەكاتەوە
07/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی komciwan دەكات
03/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »