دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتيی لالش، خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ گه‌نجانى ئێزدى ده‌كاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى خێوه‌تگه‌كه‌ش باسى وه‌رده‌كارييه‌كانى ده‌كات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتيی لالش، رۆژى 3ی4ی2024 خێوەتگەيه‌كی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ 100 كچ و كوڕى گه‌نجى ئێزدى كرده‌وه. رۆژى 7ی4ی2024 كۆتايى به چالاكييه‌كان هات و به‌شداربووان بڕوانامه‌ى به‌شداربوون له خێوه‌تگه‌يه‌كه‌يان پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێز ره‌واج حاجى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕيى دەزگای خێرخوازیی بارزانی و به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌شه‌مين خێوه‌تگه‌ى په‌ره‌پێدانى مرۆيى، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند: “ئه‌م خێوه‌تگه‌يه له ده‌ڤه‌رى بارزان له گوندى ئاڤده‌لان كرايه‌وه. شوێنى تايبه‌ت بۆ ئافره‌تان و بۆ پياوان و پێداويستييه‌كانيان هه‌موو دابين كرا. ئه‌مه‌ش خولى شه‌شه‌مى خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیيه كه له ساڵى 2018ـه‌وه ده‌ستيپێكردووه. ئه‌م خێوه‌تگه‌يانه ساڵانه ده‌كرێنه‌وه بۆ په‌ره‌پێدان و ئاماده‌كردنى كاديرانى چالاكى بوارى مرۆيى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، هه‌وڵمان داوه به جددى په‌ره به تواناكانيان بده‌ين و پێشيان بخه‌ين. له‌م خێوه‌تگه‌يانه به‌شداربووان راهێنان پێ ده‌كرێت، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، وه‌رزش و ته‌ندروستى، ژينگه‌پارێزى و پێكه‌وه‌ژيان و بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ييه‌كان، مافه‌كانى مرۆڤ به‌گشتى و ئافره‌تان و منداڵان به‌تايبه‌تى، بێجگه له هه‌شت وانه‌ى تيۆرى و پراکتیکی كه لەلايه‌ن مامۆستايانى زانكۆ و كه‌سانى پسپۆڕ پێشكه‌ش ده‌كرێن، خولى فرياكه‌وتن و فرياگوزاريى سه‌ره‌تايى ده‌بينن. ئەمساڵ سێ گه‌شتى تايبه‌تی ئه‌نجام درا، بۆ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر، گوندى بێديال كه دانيشتووانه‌كه‌ى كريستيان و ئاشوورين و ئه‌وه‌ش سونبولى پێكه‌وه‌ژيانى ئايينه‌كان بووه له بارزان، لە رۆژێكى تايبه‌تيش له گوندى بارزان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران و يادگه‌ى بارزان كرا. هه‌روه‌ها سه‌ردانى مۆنۆمێنتى جينۆسايدى بارزانييه‌كان كرا و زانیاریی پێویستیان پێدرا”.
لە ساڵی 2018 خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیى بۆ کارمەندانی دەزگا و چالاكانى بوارى هاريكاريى مرۆيى كرايەوە. ئه‌مساڵيش شه‌شه‌مين خێوه‌تگه كرايه‌وه و لەم خێوەتگەیەشدا چەندین وانە لەباره‌ى بەڕێوەبردنی كات و ئه‌تكێتيى كەسایەتيی سەركەوتوو و راهێنانی پراكتیكی و وەرزشی پێشكەش بە بەشداربووان كرا. هه‌روه‌ها رۆژانە راهێنانی تایبەت له بارەی بەڕێوەبردنی كەمپ و هاوكاریكردنى پەنابەر و ئاوارە و پێشوازیلێكردنیان و ئیدارەدانی كارەكان بە بەشداربووان پێشكه‌ش كران.























