دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی له مانگى پیرۆزی رەمەزان و بە بۆنەی جەژنی رەمەزانهوه، رۆژى8ی4ی2024 بە هاوبەشی لەگەڵ(لقی كەركووكی بەڕێوەبەرایەتيی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، بەخشەر ئارەزوو جەبار، بەخشەر مافپەروەر هاوڕێ ئێحسان، بەخشەر سهلاحهدين سەرداری، كۆمپانیای ئهلوهزیر و كۆمپانیای بێتا سهید مهجید، پڕۆژەی(هەڵمەتی لەگەڵتانین) جێبەجێ كرد. لەم پڕۆژەیە 100 خێزانی هەژار و كەمدەرامەتی شاری كەركووك سوودمەند بوون و هاوكاريى نەختینە، ئازووقە، پاكێجی پاككەرەوە، پاكێجی جەژن(شەربەت و چوكلێت و چەرەزات و جلوبەرگ)يان پێشكهش كرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ژێر دروشمی “شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت”، هەمیشە بە شوێن پڕۆژەی جیاوازدا دەگەڕێت بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانیان و بووەتە سەنتەرێكی گرنگی متمانەی بەخشەران و زۆرێك لە بەخشەرانی كوردستان دەیانەوێت لە ڕێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانيیەوە هاوكارییەكانیان بگەیەنن بە كەسانی شایستە، جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی متمانەی بەخشەران بە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەین و پێیان دەڵێین: “ئەمانەتەكەتان گەیشتە شوێنی خۆی”.
چۆنیەتی هەڵبژاردنی كەیسەكان و دۆزینەوەی خانەوادەی هەژار بابەتێكی زۆر گرنگە و ئێمە وەكو دەزگای خێرخوازیی بارزانی زۆر جەخت لەسەر ئەم خاڵە دەكەینەوە. لە دوای دەستنیشانكردنی گەڕەكە هەژارنشینەكان تیمەكانی ئێمە به شێوهى مەیدانی ئەو گەڕەكە بەسەر دەكەنەوە و ماڵ بە ماڵ لە دەرگا دەدەن و سەردانی خانەوادە هەژارەكان دەكەن و لە دوای هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ژیانیان لەلایەن لێژنەیەكەوە بڕیار لەسەر وەرگرتن و سوودمەندكردنی كەیسەكان دەدرێت و هاوكاريیەكانیان پێشكەش دەكرێت.
دەزگای خێرخوازی بارزانی پرۆژەی (هەڵمەتی لەگەڵتانین) لە كەركووك جێبەجێدەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »