پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێكتەری خۆراكی و ناخۆراكی وپارەی كاش لە مانگی پیرۆزی رەمەزان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر بە سپۆنسەری سەرمایەدار و رێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكان رادەگەیەنێت. مەبەست لەم پڕۆژانە گەیاندنی زۆرترین هاوكاری بە ئاوارە و پەنابەر و خێزانی كەمداهات و ئازیزان و خاوەن پێداویستییانی تایبەتە، ئەمساڵیش لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، چەندین پڕۆژەی خستە بواری جێبەجێكردن و بەسەركەوتووانە ئەنجامی دا.
هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، ئەم پڕۆژەیانە ئەنجام دران كە بریتی بوون لە: دابەشكردنی(پارسێلی خۆراک)، دابینكردنی خوانی بەربانگ، دابەشکردنی ئارد و زەیت، دابینكردنی خوانی بەربانگی ئازیزان، دابەشكردنی سەبەتی خۆراكی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا، دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بە هاوكاریی گرووپی گەلیاوە، دابینكردنی ئێوارەخوانی ئازیزانی کەلار، دابەشکردنی مریشک، پڕۆژەکانی زەکات، هاوکاریی نەختینە بۆ 20 خانەوادەی خاون نەخۆش، پڕۆژەی ئازیزانی پۆلەندا، پڕۆژەی نۆژین، بەرنامەی مانگی ڕەمەزان لە شیلادزێ و هەڵمەتی لەگەڵتانین لە شاری كەركووك ئەنجام دران.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی و هاوبەشیی خێرخوازان و لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوكارییەكانی خۆراكی و ناخۆراكی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئەم چالاكییانەی ئەنجام داوە:
سێكتەری خۆراكی وشك و ژەمە خۆراك و ژمارەی سوودمەندان بە پێی پارێزگاكان:
هەولێر: دابەشكردنی 14،943 پارسێلی خۆراك
دهۆك: دابەشكردنی 13،931 پارسێلی خۆراك
سلێمانی: دابەشكردنی 2،605 پارسێلی خۆراك
كەركووك: دابەشكردنی 6،750 پارسێلی خۆراك
مووسڵ: دابەشكردنی 6،500 پارسێلی خۆراك
هەڵەبجە: دابەشكردنی 500 پارسێلی خۆراك
خواردنی بەربانگ : لە هەولێر 30،000 ژەمە خۆراكی گەرم لەكاتی بەربانگ پێشكەش كراوە.
دابەشكردنی ئارد و زەیت لە هەولێر 2،000
خواردنی بەربانگ بۆ ئازیزان لە هەولێر 324 ئازیز و خانەوادەكانیان. لەگەڵ پێشەشكردنی دوو سەبەتەی خۆراك بە هەر خێزانێك.
خواردنی بەربانگ بۆ ئازیزان لە كەلار 100
سەبەتەی خۆراكی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا لە هەولێر 1،000
سەبەتەی خۆراكی گرووپی گەلیاوا لە هەولێر 4،650
دابەشكردنی 25،000 مریشك (لە هەولێر 12،500 لە دهۆك 12،500)
هەروەها لە سێكتەری ناخۆراكی و ژمارەی سوودمەندان پێكهاتبوو لە خانەوادەی خاوەن نەخۆش و ئازیزان و خێزانی كەمداهات، لە پارێزگای جیاوازەكان و شار و شارۆچكەكان، كە بەم شێوەیە بوون:
هاوكاریی نەختێنە بۆ 20 خانەوادەی خاوەن نەخۆش.
هاوكاریی نەختێنە بۆ ئازیزان لە پڕۆژەی پۆڵەندا (13،350 دۆلار) لە هەولێر 13 ئازیز و لە شنگال 15 ئازیز.
هاوكاریی نەختێنە لە پڕۆژەی زەكات بە سپۆنسەری بەڕێز خالید خۆشناو، بۆ هەر خێزانێكی كەمداهات 200 دۆلار. كە بەمجۆرە دابەش كران: لە هەولێر 500 خێزان و لە دهۆك 400 و لە سلێمانی 350 و لە كەركووك 250 و لە هەڵەبجە 250 و لە گەرمیان 150 خێزان سوودمەند بوون.
هاوكاریی نەختێنە و خۆراكی و ناخۆراكی لە شیلادزێ 190 خێزان.
هاوكاریی نەختێنە و خۆراكی لە پڕۆژەی(هەڵمەتی لەگەڵتانین) لە كەركووك 100 خێزان سوودمەند بوون.
لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لە پڕۆژەی نۆژین 15 خانوو بە تەواوی كەلوپەلی پێویستیی ناوماڵ بۆ 15 خێزانی بێدەرەتان دابین كران.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest