ناونیشانی کارکردن: کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر – یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان.
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٨
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی راگەیاندن: ٢٩/٠٩/٢٠٢٤
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠٢/١٠/٢٠٢٤ کاتژمێر ٠٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ
أ/ ئەرک و بهرپرسیاریهتیهكان:
- تەواوی كاروبارەكانی تایبەت بە كارمەندانی نووسینگەی هەولیر رایی دەكات.
- كاركردن بە رێنماییەكانی بەرپرسی راستەوخۆی خۆی لە جێبەجێكردنی مامەڵەكانی دامەزراندن و كۆتاییهێنان بە راژە، بە جۆرێك هاوتا بێت لهگهڵ یاسای كاری عێراقی و سیاسەتی دەزگا لە هەرێمی كوردستان.
- سەرپەرشتی پڕۆسەی دامەزراندی کارمەندی نوێ.
- سەردانیکردنی کەمپ و یەکە و پڕۆژەکان بۆ بە دواداچووون بۆ هەرکەیسێکی کارمەندان.
- ئامادهكردن لیستی مووچهی كارمهندانی دهزگا (Payroll).
- رێكخستن و چاككردنی مووچه و شایسته داراییهكانی كارمهندان به گوێرهی دواین ئامار/داتا.
- ئامادەکردنی راپۆرتی ماناگانە و ساڵانەی یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان.
- هەماهەنگی لەگەڵ کارگێری کەمپەکان لە پرۆسەی دامەزراندن.
- رێكخستن و نوێكردنەوەی داتابەیسی كارمەندانی دەزگا.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ کارمەندی ئەرشیف بۆ پاراستنی فایلی بەرایی كارمەندان.
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس لە(کارگێڕی، کۆمپیوتەر، پڕۆگرامسازی و IT)
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش)
- لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.