ناونیشانی کارکردن: فۆکەڵ پۆینتی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ د.ع، هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ١
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٨/٠٢/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٢٣/٠٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.
کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:
ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان و لاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و ئالوودەبووان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای کەناڵی ئاماژەپێکراو لە خوارەوە ئەنجام ئەدرێت:
- میدیا و سۆشیاڵ
- ڕۆژنامە نووسان
- مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)
- مامۆستایانی قوتابخانەکان
- مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
- هونەرمەندان
- وەرزشوانان
- ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ فۆکەڵ پۆینتەکانی میدیا و سۆشیاڵ میدیای هەماهەنگ لە پڕۆژەکەدا و کۆکردنەوەی ژمارە (داتا)ی هەموو ئەو پۆست و میدیا سپۆتانەی کە بڵاودەکرێنەوەوە لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و سۆشیاڵ میدیا دەربارەی هەڵمەتی هۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ ماددە هۆشبەرەکان.
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ کەسە بەناوبانگەکانی ناو سۆشیاڵ میدایا بۆئەوەی لە پۆستەکانیاندا بابەتە هۆشیارییەکانی دەزگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان بڵاو بکەنەوە و پاشان کۆکردنەوەی زانیاری.
- هەماهەنگیکردنێکی باش لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای بۆ بڵاوکردنەوەی پۆست و ڤیدیۆیەکان.
- بەشداریکردن لەسەرجەم چالاکییەکانی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەزگا میدیاییەكان لە بارەی چالاكییەكانی پرۆژەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووی ماددە هۆشبەرەکان
- ناردنی زانیاریەکان و ڕاپۆرت بۆ بەڕێوبەری ڕاستەوخۆی پڕۆژەکە.
- جێبەجێکردنی هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بەلایەنی کەمەوە
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی هەبێت لە بواری ڕاگەیاندن و میدیا و هەماهەنگیکردن.
- شارەزای باشی هەبێت لە سۆشیاڵ میدایا.
- توانای نووسینی ڕاپۆرتی هەبێت
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.