هەلیکار – وانەبێژ

ناونیشانی کارکردن: وانەبێژ
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ د.ع، هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ٤
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٨/٠٢/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٢٣/٠٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.

کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:
ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان و لاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و ئالوودەبووان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای کەناڵی ئاماژەپێکراو لە خوارەوە ئەنجام ئەدرێت:

  • میدیا و سۆشیاڵ
  • ڕۆژنامە نووسان
  • مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)
  • مامۆستایانی قوتابخانەکان
  • مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
  • هونەرمەندان
  • وەرزشوانان
  • ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی

    أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • پێشکەشکردنی موحازەرەی هۆشیاری یان خولی راهێنان دەربارەی زیان و لێککەوتەکانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگاکان، مامۆستایانی قوتابخانەکان، مامۆستایانی ئاینی.
  • ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمینار بۆ سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکانی سنووری پارێزگاکانی کوردستان.
  • ئەنجامدان و ڕێکخستنی کۆڕی زانستی و سیمیناری هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
  • پێشکەشکردنی کۆڕو سیمیناری هۆشیاری بۆ کارمەندانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ و لێکۆڵەرەوەکان و پاریزەران.
  • ڕێکخستن و ئاماددەکاری بۆ هەر چالاکیەکی هەلمەتی نیشتیمانی بۆهۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکان.
  • بڵاوکردنەوەی بروشەر و پۆستەر لە زانکۆ و پەیماناگاو قوتابخانەکان و شوێنە تایبەتەکان و شوێنە گشتییەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان.
  • ناردنی ڕاپۆرت بۆ بەڕێوبەری ڕاستەوخۆ.
  • جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکیتر کە پێی ئەدرێت لە لایەن بەڕێوبەری راستەوخۆوە.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس یان ماستەر لە بوارەکانی(دەروونزانی کلینیکی ، دەروونزانی گشتی، دەروونزانی پەروەردەی، بوارەکانیتری دەروونزانی).

    بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە ساڵێک لە وانە گوتنەوە یان پراکتیزەکردنی بوارەکانی پەیوەندیدار بە سایکۆلۆجیەوە.
  • هەبوونی زانیاریەکی باش دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان و ئالوودەبوون.
  • هەبوونی توانای ئاماددەکردن و پێشکەشکردنی سیمینار و وۆرکشۆپی هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان.
  • هەبوونی بروانامەی TOT لە بووارێکی دەروونی دەبێتە خاڵێكی بەهێز لە کاتی هەڵسەنگاندندا.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).

    زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

     تێبینی:

  1. هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
  2. ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest