ناونیشانی کارکردن: کارمەندی دارایی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ د.ع، یەک ملیۆن و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: کوڕ
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١١/٠٦/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ١٥/٠٦/٢٠٢٥. کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- وەرگرتنی پارەی سپۆنسەرەکان و دانانی لە بانک.
- وەرگرتنی کەشف بانکی و بەراوردکردنی لەگەڵ داهات و خەرجییەکان.
- هەماهەنگی کردن لەگەڵ بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان/ بهڕێوەبهری پڕۆژه سهبارهت به سهرجهم ئهو بابهته داراییانهی پهیوهندی به بهشی ئازیزان و بێ هاوژینانهوه ههیه.
- وەرگرتن و پاکانەکردنی ئەو برە پارانەی کە لە لایەن رێکخراوەکان خەرج دەکرێت و ناردنی بۆ ئۆفیسەکان.
- ئامادەکردنی راپۆرتی (ههفتانه، مانگانه و ساڵی) و ناردنی بۆ بهڕێوەبهری راستهوخۆیی و بهشی ئازیزان و بێ هاوژینان.
- ئەرشیف کردنی گشت بەڵگە نامەی تایبەت بە سپۆنسەرەکان.
- ئامادەکاری بۆ ناردنی برە پارەی ئازیزانی ئۆفیسەکان بۆ مەبەستی دابەشکردن.
- ههر ئهركێكی تر كه بهڕێوهبهری راستهوخۆی پێ دهسپێرێت .
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس لە(دارایی و بانک یان ژمێریاری)
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە ساڵێک.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش) لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس(وۆرد،ئێکسل و پاوەرپۆینت).
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


