هەلیکار – یاریدەدەری کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان

ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن:  ١شەممە، تاوەکو پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو  ٠٣:٠٠ی دوانیوەرۆ.
شوێنی کار:  نووسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ٩٠٠،٠٠٠ د.ع.، نۆسەد هەزاردیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەلایەتی لە خۆ دەگرێت) 
رەگەز: نێر
رێککەوتی راگەیاندن: ١٢/٠٦/٢٠٢٥
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ١٦/٠٦/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی.

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان: 

  • تەواوی کاروباری کارگێریەکانی تایبەت بە کارمەندی ئۆفیس رایی دەکات.
  • ئامادەکردنی رەشنوسی گشتاندنەکان بۆ تەواوی بابەتەکان کە پەیوەندی بە کاروباری کارمەندان هەیە بە گوێرەی رێنماییەکانی بەپرسی راستەوخۆ.
  • پەیوەندی کردن بە کارمەندی نوێ و خۆبەخشان بۆ کارکردن لە ئۆفیس.
  • بەدواداچوون بۆ تۆماری ئامادەبوون و مۆلەتی کارمەندان.
  • پاراستنی دۆسیە و بەلگەنامەکانی تایبەت بە کارمەندان و ئەرشیف کردنی لەگەل دەستەبەرکردنی هەلگرتنی کۆپی یەدەگ.
  • دەستگرتن بە تۆماری هاتن و چوونی نوسراوە فەرمییەکان.
  • هەر کار و ئەرکێکی دیکە کە لە لایەن بەرپرسی راستەوخۆ پیی دەسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە: 

  • بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئەنترنێت بە ئاستی( نایاب).
  • ئەزموون لە کاروباری کارگێری.

زمان: 

  • زمانی كوردی: به ئاستی ( باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest