ناونیشانی کارکردن: کارمەندی فایلی ناوخۆیی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نوێنەرایەتی گەرمیان
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٢/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٠٦/٠٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- دامەزراندنی داتابەیسی تایبەت بە ئازیزان و بێهاوژینان و سوودمەندان بۆ پڕۆژە ناوخۆییەکان، كە تێیدا ناو و ناوونیشان و ڕێگەی پەیوەندی پێوەكردنیان ڕوونكرابێتەوە و بە بەردەوام نوێبكرێتەوە بە گوێرەی رێنماییەكانی بەرپرسی ڕاستەوخۆی.
- بەدواداچوون و تەواوکردنی ڕاپۆرتە خولییەكانی داواكراو بۆ كار لە کاتی دیاریکراودا.
- بەدواداچوون بۆ چالاکی پڕۆژە و دابەشکردنە ناوخۆییەکان.
- هاوتاكردنی داتا و بەڵگەنامە كاغەزی و ئەلكیترۆنییەكان.
- ئامادەکردنی داتابەیسێک کە زانیارییە پێویستەکانی ئازیزان لە خۆبگرێت.
- بەكارهێنانی سیستهمی پارێزگاری جیاواز بۆ پاراستنی داتای تۆماركراو.
- هەمواركردنەوەی داتاكا تۆمارکراوەكان بە شێوەیەكی ڕۆژانە، بە گوێرەی نوێكردنەوە پێویست و گرنگەكان.
- ئامادەكردنی كۆپی یەدەگی تەواوی داتاكان.
- ناردنی داواکارییە تایبەتەکانی ئازیزان بەگوێرەی داواکاری سپۆنسەر (کافل).
- چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی تیمی کارکردن.
- نوێکردنەوەی فایلی کەسی ئازیزان بەشێوەی ساڵانە بەگوێرەی داواکاری پاڵپشتیکاران (الممولین).
- هەر كار و ئەركێكی تر كە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە لایەنی کەمەوە.
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو سال.
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر به ئاستی (باش).
- جێگهی متمانه بێت بۆ پاراستنی نهێنییهكانی داتا و زانیاری.
- ئاگایی ورد له وردهكاری.
- خێرایی له نووسین لهسهر كیبۆرد.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


