ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نوێنەرایەتی گەرمیان
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٢/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٠٦/٠٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- وەرگرتنی داواکارییەکانی تۆمارکردن بە مەبەستی تۆمارکردنیان بۆ شوێنی کارکردن لەگەڵ لایەنی بەشدار.
- نوێکردنەوەی داتای سوودمەندان و تۆمارکراوە نوێیەکان بە بەردەوامی و بە گوێرەی داواکاری.
- بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکان و دابەشکردنەکانی تر بەسەر سوودمەندان بە شێوەیەکی گشتی.
- وەرگێڕانی بەڵگەنامەکان بۆ زمانەکانی تر بە پێی پێویستی و بە گوێرەی داواکاری لایەنی بەشدار لە پرۆژەکە.
- کارکردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی سوودمەندان لە شوێنەکە.
- هەر كار و ئەركێكی تر كە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بڕوانامەی دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو سال.
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر به ئاستی (زۆر باش).
- جێگهی متمانه بێت بۆ پاراستنی نهێنییهكانی داتا و زانیاری.
- ئاگایی ورد له وردهكاری.
- خێرایی له نووسین لهسهر كیبۆرد.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (پەسەند) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


