هەلیکار- کارمەندی مەلەفی پەروەردەی لە نوێنەرایەتی گەرمیان

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی مەلەفی پەروەردەیی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار:  نوێنەرایەتی گەرمیان
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی  (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٤/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٢٨/٠٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی بەیانی.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 

  • چاودێریکردنی چالاکییە پەروەردەییەکانی پەیوەست بە ئازیزانی تۆمارکراو لە دەزگا.
  • دروستکردنی داتابەیسی تایبەت بە ئازیزان و سودمەندان بۆ پڕۆژە و چالاکییە پەروەردەییەکان.
  • ئامادەكردنی كۆپی یەدەگی تەواوی داتاكان.
  • چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پلانی پرۆگرامی کۆمەڵایەتی و کەیف و خۆشی و کارو چالاکییە جیاوازەکانی پیشکەشکراو بە ئازیزان.
  • بەشداریکردن لە دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە ئارەزووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پرۆگرام دەکەن بە شێوەیەک یەکبگرێتەوە لەگەڵ پێداویستی ئازیزان و خێزانەکانیان.
  • ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ داواکارییە پێشکەشکراوەکان و کەسانی سوودمەند و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی پاڵپشتکراو بە بەڵگەنامەی پێویست.
  • بەدواداچوون بۆ دابینکردنی چاودێری بۆ منداڵانی بێ باوک و بێ ماڵ و حاڵ.
  • چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو پلان و پرۆگرامانەی کە لە بەرژەوەندی چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی توانا و بەهرەکانی ئازیزان دایە.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی کارەکان.
  • کارکردن لەسەر دامەزراندنی سیمیناری پەروەردەیی بۆ منداڵانی بێ باوک و خێزانەکانیان.
  • ئامادەکردنی پرۆگرامی تایبەت بە دەرخستنی بەهرە و داهێنانەکانی ئازیزان لە ڕێگای دانانی پلان بۆ بەروپێشبردن و گەشەپێدانیان.
  • هەر كار و ئەركێكی تر كە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.

 

 

 

 

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

 

  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە(دەروونزانی، کاری کۆمەڵایەتی، کلینیکەل سایکۆلۆجی و پەروەردەی تایبەت).
  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو سال.
  • به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر به‌ ئاستی (باش).
  • جێگه‌ی متمانه‌ بێت بۆ پاراستنی‌ نهێنییه‌كانی داتا و زانیاری.
  • ئاگایی ورد له‌ ورده‌كاری.
  • خێرایی له‌ نووسین له‌سه‌ر كیبۆرد.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest