هەلیکار – فۆکەڵ پۆینتی میدیا و سۆشیاڵ میدیا

ناونیشانی کارکردن:  فۆکەڵ پۆینتی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار:  سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ د.ع، هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ١
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند:  هەولێر
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٥/١١/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٣٠/١١/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.

 کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:

ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان و لاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و ئالوودەبووان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.

ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای کەناڵی ئاماژەپێکراو لە خوارەوە ئەنجام ئەدرێت:

  • میدیا و سۆشیاڵ
  • ڕۆژنامە نووسان
  • مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)
  • مامۆستایانی قوتابخانەکان
  • مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
  • هونەرمەندان
  • وەرزشوانان
  • ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی

أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • هەماهەنگیکردن لەگەڵ فۆکەڵ پۆینتەکانی میدیا و سۆشیاڵ میدیای هەماهەنگ لە پڕۆژەکەدا و کۆکردنەوەی ژمارە (داتا)ی هەموو ئەو پۆست و میدیا سپۆتانەی کە بڵاودەکرێنەوەوە لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و سۆشیاڵ میدیا دەربارەی هەڵمەتی هۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ ماددە هۆشبەرەکان.
  • هەماهەنگیکردن لەگەڵ کەسە بەناوبانگەکانی ناو سۆشیاڵ میدایا بۆئەوەی لە پۆستەکانیاندا بابەتە هۆشیارییەکانی دەزگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان بڵاو بکەنەوە و پاشان کۆکردنەوەی زانیاری.
  • هەماهەنگیکردنێکی باش لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای بۆ بڵاوکردنەوەی پۆست و ڤیدیۆیەکان.
  • بەشداریکردن لەسەرجەم چالاکییەکانی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان.
  • هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەزگا میدیاییەكان لە بارەی چالاكییەكانی پرۆژەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووی ماددە هۆشبەرەکان
  • ناردنی زانیاریەکان  و ڕاپۆرت بۆ بەڕێوبەری ڕاستەوخۆی پڕۆژەکە.
  • جێبەجێکردنی هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.

 بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بەلایەنی کەمەوە

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  ئەزموونی هەبێت لە بواری ڕاگەیاندن و میدیا و هەماهەنگیکردن.
  • شارەزای باشی هەبێت لە سۆشیاڵ میدایا.
  • توانای نووسینی ڕاپۆرتی هەبێت
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest