هەلیکار – تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ – پڕۆژەی ماڵی ئازیزان.
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی ( لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:  ١٧ / ٠٣ /  ٢٠٢٦   
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV:   ٢٤/ ٠٣/ ٢٠٢٦ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی.

 أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 

  • وەرگرتنی داواکارییەکانی تومارکردن بە مەبەستی تومارکردنیان بو شوێنی کارکردن لەگەڵ لایەنی بەشدار.
  • نوێکردنەوەی داتای سوودمەندبون و تومارکراوە نوێیەکان بە بەردەوامی و بە گوێرەی داواکاری.
  • بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە دارایەکان و دابەشکردنەکانی تر بە سەر سوودمەندان بە شێوەیەکی  گشتی. .
  • وەرگێرانی بەلگەنامەکان بو زمانەکانی تر بە پێی پێویستی بە گوێرەی داواکاری لایەنی بەشدار لە پروژەکە.
  • پاراستنی تۆماری ئازیزان و بێ هاوژینان بە نهێنی.
  • کارکردن لەسەر راپورتی سالانەی سوودمەندان لە شوێنەکە…
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
  • راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • خێرایی لە نووسین لەسەر کیبورد.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest