هەلیکار – پزیشک (سەنتەری نایاب بۆ چارەسەری ئاڵۆز)

ناونیشانی کارکردن:  پزیشک (سەنتەری نایاب بۆ چارەسەری ئاڵۆز)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی پارچەیی(Part time)
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ ئێوارە، ١٢ ڕۆژ لە مانگ.
شوێنی کار:  سەرۆکایەتی دەزگا – هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٢٠٠،٠٠٠ یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: مێ.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠١/٠٦/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٠٤/٠٦/٢٠٢٦ کاتژمێر ٠١:٠٠ ی نیوەرۆ.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • کۆکردنەوەی لیستی داواکاران.
  • پۆلێنکردنی لیستی داواکاران بەسەر جۆری نەخۆشییەکان و پارێزگا و شار و شارۆچکەکان و رەگەزەکان و تەمەنەکان.
  • پۆلێنکردنی تەنیا ئەو نەخۆشانەی کە دەکرێت سوودمەندن بن لەم پڕۆگرامە بە پێی مەرجە زانستییەکان.
  • پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ هەر نەخۆشێک لە پلاتفۆڕمی ڕێکخراوی سویس کڕۆس.
  • بە دواداچوون و ئامادەکردنی نەخۆشەکان بۆ ناردنیان بۆ پشکنین لە نەخۆشخانە لە دوای گەڕانەوەی لیستی نەخۆشەکان لەلایەن رێکخراوی هاوبەشەوە.
  • سەرپەرشتیکردنی گواستنەوەی نەخۆشان و سەرپەرشتیکردنیان لە کاتی گەیشتن بۆ نەخۆشخانە بۆ پشکنین لە لایەن پزیشکانی رێکخراوی سویس کرۆس.
  • ئامادەکردنی راپۆرتی مانگانەی پرۆژە و راپۆرتی کۆتایی پرۆژە.
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە پزیشکی گشتی.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • شارەزایی سەرەتایی کۆمپیوتەر (Word, Excel) بۆ ڕاپۆرتکردن.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest