هەلیکار – کارمەندی پڕۆگرام

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی پڕۆگرام
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار:  نووسینگەی شنگال
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
پلە: ٨
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٢/٠٨/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV:  ٠٦ /٠٨/٢٠٢٦ تاوەکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی بەیانی.

  أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پلانی پڕۆگرام و پڕۆژەکان.
  • پەیوەندی و هەماهەنگییەکی کارا لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان کە خزمەتی چالاکییەکانی پڕۆژەکە دەکەن.
  • هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەیانەوێ خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.
  • بەدواداچوونی کردارەکانی خەرجی و کڕین بۆ پڕۆژەکان.
  • سەرپەرشتیکردنی بنیاتنانی داتابەیسی پڕۆگرامەکان و پڕۆژەکان.
  • سەرپەرشتیکردنی پاراستی تۆمار و بەڵگەنامەکانی پڕۆژەکان.
  • بەرزکردنەوەی راپۆرتی خولی بۆ بەڕێوەبەری راستەوخۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی کارەکان.
  • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس بە لایەنی کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش)
  • ئەزموونی لە (٣) ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری کارکردن لە رێکخراوە مرۆییەکان..
  • کارامەیەیی سەرکردایەتیکردن.
  • توانای شیکردنەوە و بڕیاردان.
  • هەڵس و کەوتکردن بە راستگۆیی و دەستپاکی.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە لە ماوەی(٣ هەفتە)، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest